Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە بنکەیەکی دەنگدان ناڕەزایی بەرامبەر سەرپۆشی زۆرەملێ پیشاندرا

2017-05-19 14:35:51



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە بنکەیەکی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و ئەنجومەنی شار و گوندەکانی ئێران، کچێکی ئازەری سەرپۆشەکەی فڕێدا و بە پانکاردێک ناڕەزایی بەرامبەر بە سەرپۆشی زۆرەملی پیشاندا.

 

ئەمڕۆ لە شاری ئەردەبیلی باکوری رۆژهەڵاتی ئێران، کچێک سەرپۆشەکەی لابرد و پانکاردێکی بەدەستەوە گرت کە لە سەری نووسراوە "نا بۆ سەرپۆشی زۆرەملێ".

 

دەنگدان لە بنکەکانی هەموو شارەکانی ئێران و دەرەوەی وڵات لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٨:٠٠ەوە دەستیپێکرد، لە چوارچێوەی دەنگدانەکاندا کچێکی ئازەری بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە سەرپۆشی زۆرەملێ، سەرپۆشەکەی لابرد.

 

ئەو کچە هەروەها پانکاردێکی گەورەی بە دەستەوە گرت کە لە سەری نووسراوە:"نا بۆ سەرپۆشی زۆرەملێ".

 

جێگای ئاماژەیە، کە یەک دوو ساڵ پاش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران سەرپۆش بۆ هەموو ژنان زۆرەملێ ڕاگەیەندرا و لەو کاتەوە ژنانی بێ سەرپۆش سزادەدرێن و لە کاتی سەرۆککۆماری مەحمود ئەحمەدینەژادیشدا واتە لە ساڵەکانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٣، هێزێکی پۆلیس بۆ سزادانی ئەو ژنانە دامەزرا کە سەرپۆشی تەواو لە سەر ناکەن.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin