Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە بڵاوکرایەوە

2017-07-22 10:16:09



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگەی بڵاوکردەوە کە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە دژی سوپای تورک ئەنجامیان داوە.

 

لەو ڤیدیۆیەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، گەریلاکان لە "گردی چەتەکانەوە" لە سەربازەکانی سوپای تورک دەدەن، پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە سەبارەت بەو چالاکییەوە ڕاگەیەندراوی بڵاوکردبووەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو:"ڕۆژی ١٣ی تەموز کاتژمێر ٠٨:٢٠ خولەکی سەرلەبەیانی هێزەکانمان دژی گردی چەتەکانی شەمزینانی سەربە جولەمێرگ کە هێزە داگیرکەرەکانی دوژمن لەوێ جێگرببوون چالاکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چەندین سەربازی هێزەکانی دوژمن کوژران یان بریندار بوون، ئاماری کوژراو بریندارەکان نەزانرا".

 

بۆبینی ڤیدیۆکە کلیکی ئەم لینکە بکە

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin