Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژران

2017-08-07 11:49:51



ڕۆژنیوز - سعود شای گۆران

 

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لە شارەدێی باتیفای سەر بە زاخۆ ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژران و برینداربوون.

 

ئەمڕۆ، کاتژمێر ١١:٠٠ پێش نیوەڕۆ تەقینەوەیەک لە شارەدێی باتیفا-ی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهوک ڕوویدا.

 

محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری شارەدێی باتیفا، بە رۆژنیوزی وت:"تەقینەوەکە بۆمبی چێندراو بووە و تاکو ئێستا زانیارییمان لەبەردەستدا نییە، کە کێ تەقینەوەکەی ئەنجامداوە و پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەیە".

 

سەبارەت، بە کوژراو و بریندارانیش، ناوبراو، وتی:"چاوەڕێی زانیاریی پۆلیس دەکەین".

 

بەپێی سەرچاوەیەکی ڕۆژنیوز، ئەو تەقینەوەیە کوژراو و برینداریی سەربازەکانی تورکیای لێکەوتووەتەوە.

 

 

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە....

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin