Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەنگال، هاوڵاتیان شەپۆل شەپۆل دەگەڕێنەوە

2017-08-12 15:31:27



ڕۆژنیوز - سالم و مەهاباد

 

گەڕانەوەی هاوڵاتیانی شەنگال بەرەو زێدی خۆیان بەردەوامە، لەیلا موراد و غەزال حەسەن، دوو ژنی ئێزدین و بانگەوازی خەڵکی ئێزدی دەکەن بگەڕێنەوە بۆ شەنگال.

 

هاوڵاتیانی ئێزدی کە بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعش لە شەنگال ئاوارەببوون، شەپۆل شەپۆل دەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان، لەیلا موراد و غەزال حەسەن لەم بارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.
 

لەیلا موراد وتی: پاش ئەوەی کە شەنگال و گوندەکانی دەوروبەری لەلایەن هێزەکانی یەبەشەوە ڕزگارکران، ئێمەش لە کامپی نەورۆزی ڕۆژئاوای کوردستانەوە گەڕاینەوە بۆ شەنگال.

 

 

وتیشی:"هیچ شوێنێک وەکو ئێزدخان نییە بۆ ئێمە، ئێستاش هەموو خزمەتگوزارییەکان لەلایەن شارەوانی شەنگال بۆ خەڵک ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە هەموو خەڵکی ئێزدی بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان".

 

هەر لەو بارەیەوە غەزال حەسەن وتی: ئەگەر کەسێک لە سەر خاکی خۆی نەژی وەکو ئەوە وایە شکستی خواردبێت، ئێستا دەتوانین ئازادانە لە سەر خاکی خۆمان بژین، من خەڵکی گوندی سیبا شێخ خدرم، لە کامپی نەورۆز دەمامەوە، بەڵام پاش ڕزگارکردنی شەنگال گەڕامەوە، هێشتا نەگەڕاومەتەوە گوندەکەی خۆم، چونکە مین و تەقەمەنییەکان بەتەواوەتی لەوێ پاک نەکراونەتەوە.

 

 

غەزال حەسەن باسی لەوەش کرد، کە زۆر خوشحاڵین بەوەی لە سەر خاکی ئێزدخانین دووبارە، بۆ ئێزدییەک هیچ کوێ نابێتە شەنگال و ئێزدخان، داوام ئەوەیە هەموو خەڵکی ئێزدی بگەڕێنەوە شەنگال.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin