Smiley face
Smiley face
Smiley face

٢٣ چه‌کدارى جه‌یش ئیسلام کوژران

2017-08-12 16:42:07



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ ناوچه‌ى نه‌سیب سه‌ر به‌ درعا ٢٣ چه‌کدارى جه‌یش ئیسلام کوژران.


ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ى نه‌سیب سه‌ربه‌ درعا له‌ سوریا ٢٣ چه‌کدارى جه‌یش ئیسلام کوژران، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌کى خۆکوژییه‌وه‌.


به‌پێى زانیاریه‌کان که‌سێک له‌ناو کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌و چه‌کدارانه‌ خۆى ته‌قاندوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ٢٣ چه‌کدار کوژران و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون.


ناوچه‌ى نه‌سیب ده‌که‌وێته‌ سه‌ر سنورى سوریا و ئه‌رده‌ن، له‌ ناوچه‌کانى باکورى درعا.


جه‌یش ئیسلام ڕێکخراوێکى جیهادیى توندڕه‌وه‌ و شه‌ڕى چه‌کدارى ده‌کات دژى ڕژێمى سوریا، جه‌یش ئیسلام ساڵى ٢٠١٢ دامه‌زراوه‌ و سه‌ره‌تا ناوى لیواى ئیسلام بوو، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک گروپى دیکه‌ یه‌کیان گرت و جه‌یش ئیسلامیان دروست کرد.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin