Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ ئه‌سینا و ئه‌مستردام داواى ئازادیى ئۆجالان ده‌کرێت

2017-08-12 17:54:13



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


هه‌ر له‌ دوو شارى ئه‌سینا و ئه‌مستردام له‌ یۆنان و هۆڵه‌ندا داواى لابردنى سیاسه‌تى گۆشه‌گیریى دژ به‌ ئۆجالان کرا و داوا کرا ئۆجالان ئازاد بکرێت.


ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ردوو شارى ئه‌سینا و ئه‌مستردام چالاکوانانى کورد و دۆستانى کورد، چالاکیان دژى گۆشه‌گیرکردنى ئۆجالان له‌ ئیمرالى ئه‌نجامدا.


له‌ هه‌ردوو چالاکیه‌که‌دا داوا کرا ئۆجالان ئازاد بکرێت و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ کرا، که‌ ئازادیى ئۆجالان ده‌بێته‌ هۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.


زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ حکومه‌تى تورکیا ڕێگه‌ نادات پارێزه‌رانى ئۆجالان بچنه‌ ئیمرالى و چاویان به‌ ئۆجالان بکه‌وێت، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى کوردى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin