Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەنجومەنی خۆبەرێوەبەری شەنگال تێکۆشانەکانی بەرفراوانتر دەکات

2017-08-23 13:25:07



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پاش ڕاگەیاندنی پرۆژەی نەخشەڕێگای خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی ئێزدخان، بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، بەمەبەستی دامەزراندی کۆمیتەکان، تێکۆشانەکانی بەرفراوانتر دەکات.

 

ئەنجومەنی شەنگال پاش ڕاگەیاندنی پرۆژەکەی کۆبووەوە و بڕیاری پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی ئێزدخان و دامەزراندنی کۆمیتەیەکی دبلۆماسی دا، پاشان کۆمیتەیەکی حەوت کەسی پێکهات لە سێ ژن و چوار پیاو بۆ بەدواداچوونی کارەکانی کۆمیتەکە.

 

لەم بارەیەوە، عومەر ساڵح، ئەندامی پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدییەکان- پادێ بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند:"بۆ ئەوەی بتوانین یەکێتییەک لەنێوان خەڵکەکەماندا پێکبێنین و خۆمان بگەیەنینە هەموو ئەو شوێنەنای گریمانە دەکرێت خەڵکی ئێزدی لێبێت، کۆمیتەیەکمان دامەزراند، پرۆژەکەمان لە ٢٣ خاڵ پێکدێت، ٢٣ داواکاری کە هەمووان قبوڵیانە کەمترین مافەکانی خەڵکی ئێزدییە".

 

عومەر ساڵح وتیشی، ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە ببینە پارێزگایەکی لامەرکەزی و بتوانین خۆمان خۆمان بەرێوەببەین.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin