Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەهۆی تەزووی کارەباوە لە قەڵادزێ کەسێک گیانی لەدەست دا

2017-10-05 20:18:26



ڕۆژنیوز- عەلی قادر

 

لەشارۆچکەی قەڵادزێی سەر بەئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی تەزووی کارەباوە کەسێک گیانی لەدەست دا.

 

عوسمان مەحەمەد جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمێک گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆی دەستکاریکردنی کارەباوە گیانی لەدەست  دابوو".

 

عوسمان وتیشی :"هاوڵاتییەکە ناوی ئیسماعیل مستەفا ئەحمەدە و تەمەنی ٣٥ ساڵە، کاسبە و دانیشتووی گەڕەکی هەنارۆکی شارۆچکەی قەڵادزێیە، بەهۆی دەستکاریکردنی کارەبا لەماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا، ئێستاش تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێیە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە".

 

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin