Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە مێردمنداڵێک گیانی لەدەست دا

2017-10-09 09:10:48



ڕۆژنیوز - هاوڕێ کرێکار

 

ئاسایشی شارۆچکەی خورماتوو ڕایدەگەیەنێت، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان، بۆمبێکی پێدا تەقیوەتەوە، بەسەختی برینداری کردووە و دواتر گیانی لەدەست داوە.

 

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، لەشارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەددین، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە مێرد منداڵێک بووە قوربانی.

 

کەماڵ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچکەی خورماتوو، بۆ ڕۆژنیوز وتی:لە گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی خورماتوو، مێرد منداڵێک، بۆمبێکی لەبازاڕ کڕیوە، دوای ئەوەی بردوویەتییەوە ماڵەوە و دەستکاری کردووە، بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە و بەسەختی برینداری کردووە.

 

وتیشی: دوای ئەوەی بەهۆی سەختیی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو کراوە، دواتر گیانی لەدەست داوە.

 

بەڕێوبەری ئاسایشی شارۆچکەی خورماتوو، باسی لەوەش کرد: مێرد منداڵەکە تەمەنی ١٤ ساڵانە و ناوی مورتەزا حەنینە، دانیشتووی گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی خورماتووە.

 

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin