Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشانگایه‌ک بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییەکانی هه‌ڵه‌بجە کرایەوە.. بەوێنە

2017-10-12 15:15:01



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامی


 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کشتوکاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشانگایه‌کی بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییەکانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ کرده‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت: ئامانجمان به‌بازاڕکردنی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌.


 
ئه‌مڕۆ له‌باخی گشتی شارى هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و ژماره‌یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌رپرسانی حکومی و حزبی و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌هاوڵاتیان له‌ژێر دروشمی "ته‌نها کشتوکاڵ سه‌قامگیره‌ بۆ کوردستان" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کشتوکاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشانگایه‌کی بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییەکانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ کردەوە.

 


 
ستار مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کشتوکاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:"ئامانجمان له‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ خستنه‌ ڕووى به‌رهه‌مه‌ کشتوکاڵییه‌ خۆماڵیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان و شاره‌زووره‌، له‌پێناو به‌بازاڕکردنی به‌رهه‌مى جوتیاران".

 

ستار مه‌حمود


 
ستار مه‌حمود، وتیشی:"نزیکەی ١٠٠ جوتیار بەشدارییان لە پێشانگاکە کرد و بەرهەمەکانی هه‌نار و گوێز و ڕووبەهه‌نار و دۆشاوی توو و چه‌ند به‌رهه‌مێکی تر-یان نمایشکرد".

 

هەروەها، وتی:"هه‌وڵمان داوه‌ زۆرترین بازرگان و خاوه‌ن کۆمپانیا بانگهێشتی پێشانگاکه‌ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیارانی ناوچه‌که‌مان ببینن و هه‌وڵی ساغ کردنه‌وه‌ی له‌ ناوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ش بده‌ن".


 
ئازاد محه‌مه‌د، جوتیارە نمونەییەکەی شاری هەڵەبجە، کە بەشداریی لە پێشانگاکەدا کردبوو بە ڕۆژنیوزی وت:"ئێمه‌ خاوه‌نی زه‌ویی زۆر و به‌پیتی کشتوکاڵین، ده‌توانین جگه‌ له‌ پێداویستی ناوخۆی خۆمان به‌شی ده‌ره‌وه‌ش به‌رهه‌م بهێنین، به‌مه‌رجێک حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ هاوکارییمان بکەن".

 

ئازاد محه‌مه‌د

 

ئازاد، وتیشی:"به‌بازاڕکردنی به‌رهه‌مه‌کان له‌م جۆره‌ پێشانگا و فیستیڤاڵانه‌دا زیاتر جوتیار هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ به‌ کشتوکاڵه‌که‌ی بدات".


ژنه‌ به‌شداربویه‌کی پێشانگاکه‌ به‌ناوی نگین سدیق، به‌ ڕۆژنیوزی وت:"ئه‌مڕۆش من چه‌ندین به‌رهه‌می ده‌ستی خۆم هێناوه‌ به‌شداریم له‌م پێشانگایه‌ کردووه‌ به‌تایبه‌ت ڕوبه‌ هه‌نار و دۆشاوی توو و چه‌ند به‌رهه‌مێکی تر".

 

نگین سدیق

 

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin