Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە کفری بارهەڵگرێک منداڵێکی شێلا، منداڵەکە لە نەخۆشخانە گیانى لەدەست دا

2017-10-12 17:12:33



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ  کرێکار

 

لەڕووداوێکى هاتوچۆدا، ئۆتۆمبیلێکى بارهەڵگر لە منداڵێکى تەمەن دووساڵەی دا و دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانەى گشتى کفری گیانى لەدەست دا.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەى کفری سەر بەئیدارەى گەرمیان، ئۆتۆمبیلێکى بارهەڵگر لە منداڵێکى دا.

 

ڕائید عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى پۆلیسی گەرمیان بەڕۆژنیوزى وت: لە گەڕەکى ئیمام محەمەدی شارۆچکەى کفری، ئۆتۆمبیلێکى دووتەنى بارهەڵگر، لەکاتى مریشک فرۆشتندا، لە منداڵێکى  تەمەن دوو ساڵانی داوە و بەسەختى برینداری کردووە.

 

 

عەلی جەمال قەدوری وتیشی: دوای گەیاندنى منداڵەکە بە نەخۆشخانەى گشتى خالد گەرمیانى لە کفری، گیانى لەدەست داوە، شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەى ٢٤ و سزادانى عێراقی دەستبەسەرکراوە لە لایەن پۆلیسەوە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin