Smiley face
Smiley face
Smiley face

مێردمنداڵێک لە لایەن باوکی و باوەژنییەوە بە ئەشکەنجە کوژرا

2017-10-12 18:19:10



ڕۆژ نیوز - سعودشای گۆران

 

لە شارەدێی باعەدرێ-ی سەربە شارۆچکەی شێخان، تەرمی مێردمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی شێخان، پۆلیسیش دوای لێکۆڵینەوە ڕایدەگەیەنێت کە لە لایەن زڕدایک و باوکی کوڕەکە، مێردمنداڵەکە ئەشکەنجە دراوە هەتا گیانی لەدەست داوە.
 

هێمن سڵێمان وتە بێژی پوڵیسی پارێزگای دهۆک، لەسەر لاپەڕەی فەرمی فەرمانگەی پۆلیسی دهۆک هەواڵی ئەوەی بڵاو کردەوە کە مێردمنداڵێک لەلایەن زڕدایک و باوکییەوە ئەشکەنجە دراوە تا مردن.

 

هێمن لە ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت: کاتژمێر ١١ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ، لە لایەن نەخۆشخانەی شێخان ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی تەرمی مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ.

 

وتەبێژەکەی پۆلیسی دهۆک دەشڵێت: پاش ئەوەی تیمەکانی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوو، باوکی کوڕەکە دەیوت کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە چۆڵەوانییەکدا کوژراوە، بەڵام قسەکانی باوکی گومانی بۆ پۆلیس دروست کرد و تیمەکانمان کەوتنە لێکۆڵینەوەی زیاتر.

 

هێمن لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە دوای چوونی پۆلیس بۆ ماڵی پیاوە لە شارەدێی باعەدرێ، ئەوەیان بۆ ڕوون بوەتەوە کە ئەو پیاوە بە هاوکاری باوەژنەکەی جگە لەوەی کوڕە ١٣ ساڵەکەی بە ئەشکەنجە کوشتووە، کچێکی ١٧ ساڵی و کوڕێکی دیکەی تەمەن ٨ ساڵیشیان ئەشکەنجە داوە، باری دەروونی و تەندروستی ئەوانیش باش نییە و هەردووکیان بریندارن، هەربۆیە هەردووکیان ڕەوانەی نەخۆشخانە ران بۆ وەرگرتنی چارەسەریی.


هیمن وتیشی: لە لایەن تیمەکانی پوڵیسەوە توانراوە کە دانپێدانانی زڕدایک و باوکی کوڕەکە وەربگیرێت و ئێستا بە پێی بریاری٤٠٦ لە سزای عیراقی دەستبەسەر کراون.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin