Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەژەشە خیزانێكی لە دەستی داعش ڕزگار كرد

2017-10-12 18:51:47



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

یەكینەكانی ژنانی شەنگال (یەژەشە)، لە سەرەتای بەشداریكردنیان لە ڕزگاركردنی ڕەقەدا، خێزانێكیان لە دەستی چەتەكانی داعش ڕزگار كرد.

 

چەتەكانی داعش لەو ناوچانەی داگیریان كردوە، هاوڵاتیانی سڤیل وەك قەڵغانێك بۆ خۆپارێزیی بەكاردەهێنن و ئەمڕۆ  لە سەرەتای چالاکییەکانی (یەژەشە) بۆ ڕزگاركردنی ڕەقە، خێزانێك كە لەچوار كەس پێكهاتبوون لەدەستی چەتەكان ڕزگاركران و گەیەندرانە هەرێمی پارێزراو لە شەڕ.

 

هێزی یەكینەكانی ژنانی شەنگال ڕایانگەیاند: بە دەستپێكی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردنەوەی ڕەقە خێزانێكی چوار كەسی كە لەلایەن چەتەكانی داعشەوە بەدیل گیرابوون، ئازاد كران، بەردەوام دەبین تا كاتی ئازادكردنی سەرجەم هاوڵاتیانی سڤیل.

 

هێزەكانی (یەژەشە ئەوەیان نیشان دا بە ورەیەكی بەرزەوە بەشداری دەكەن  لە شەڕەكاندا بۆ ئازادكردنی ڕەقە و تۆڵە سەندنەوەی ژنانی ئێزیدی.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin