Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن دوادەخات

2017-10-12 20:18:28



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

لە كۆبوونەوەی دوێنێی نێوان پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو، ڕێککەوتوون كە هەڵبژاردنەكانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی ١٨ مانگ دوابخرێت و بڕیارەکەش لە پەرلەمانەوە دەردەچێت.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار، کە ناو و دەنگەکەی لای ڕۆژنیوز پارێزراوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا ئاشکرای کرد، لە كۆبوونەوەی دوێنێی نێوان پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو، بریار دراوە ماوەی سالێک و شەش مانگ هەڵبژاردن دوابخرێت، ئاشکراشی کرد کە دواخستنەکە لەسەر داوای یەكێتی و یەكگرتووی ئیسلامی بووە.

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: پارتی داوای لە یەکێتی كردووە كە سەرجەم پەرلەمانتارەکانیان لە كۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بكەن و دەنگ لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بدەن، بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنەکان دوابخرێت.

 

هەروەها وتیشی: لەکۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سیاسی هەرێمی کوردستان، پێشنیار کراوە هەر ئەو رۆژە خاڵێکی راگەیاندراوەکە دواخستنی هەڵبژاردن بێت، بەڵام مەسعود بارزانی قبوڵی نەکردووە و وتوویەتی ئەم بابەتە با لەپەرلەمان دوابخرێت

 

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد: لە بارەی کارنامەی کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی داھاتوو کەسبەی هەینی کاتژمێر ١٠ی بەیانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی كۆمسیاران و سەرۆكی فراكسیۆنەكان لە پەرلەمان  بەرێوەدەچێت بۆ دیاری كردنی بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی شەممە، یەکێک لە تەوەرەکان تایبەت دەبێت لەسەر دەنگدان  بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin