Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەلەکۆمەی سەر ئۆجالان لە کەرکوک شەرمەزار كرا .. بە وێنە

2017-10-12 20:36:35



ڕۆژنیوز - رێباز سەباح

 

گەلەکۆمەی سەر ئۆجالان لە کەرکوک شەرمەزار كرا، ئەمەش بە گردبوونەوەیەک لە باخچەی قەڵا دەستیپێکرد و پاشان بەشداربووان هەتا بازاری حەسیرەكە بە ڕێپێوان چوون و گەڕانەوە باخچەی قەڵا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاوی شاری كەركوك و نوێنەری حزب و لاینە سیاسییەکان و مامۆستایانی ئاینی، لە باخچەی قەڵای كەركوك، گردبوونەوەیەک لە دژی پلانگێڕیی و گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەڕێوەچوو.

 

سەرەتا بەیاننامەی ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان لە لایەن سۆما فەرهاد، خوێندرایەوە کە تێیدا هاتبوو:"لای هەموو كەسێك ئاشكرایە كە ڕێبەر ئاپۆ تاكە ڕێبەر و فەیلەسووف و ئایدەلۆكە كە بەشێوەیەكی واقیعبینانە كێشەی ژنانی وەك ناوەندی تەواوی كێشەكانی گەلی كورد و هەموو كۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەست نیشان كردووە و گەورەترین تێزی فكری و فەلسەفی بۆ چارەسەری هەموو كێشەكان دۆزیوەتەوە كە ناوەندی چارەسەرییەكانیشی بە ئازادی ژنانەوە گرێداوەتەوە".

 

 

دواتر بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان، لە لایەن حاجی نورەدینەوە خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو:"گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن خاك و مێژووی هەزاران ساڵە لە رۆژ هەڵاتی ناوەڕاست، لەپێناو بوون و مانەوەی خۆیدا، دەیان سەرهەڵدان و شۆڕش و بەرخۆدانی لە دژی داگیركاریی و ستەمكاریی ئیمپراتۆرییەتەكان و هێزە هەژموونگەرا و داگیركارەكان بەرپاكردووە".

 

 

پاشان وتەیەك لە لایەن ماموستا مەلا ئومێد پێشكەش كراو وتی:"ئیدانەی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دەكەین دژی دەستگیركردنی سەرۆك عەبدوڵا ئۆجەلان، داوای ئازادی بۆ سەرۆك ئاپۆدەكەین".

 

 

هەر لە درێژەی ئەو ئیدانەكردنانەی دەوڵەتانی پلانگێر هەر یەك لە، حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان، چاند و هونەری دیجلە، بەرەی دیموكراسی گەل وتەیان پێشكەش كرد و ئیدانەی دەستگیركردنی و پیلانی سەر ئۆجالانیان کرد و کردەوەکەیان شەرمەزار كرد.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin