Smiley face
Smiley face
Smiley face

بزووتنەوەی ئیسلامی داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکات

2017-10-12 22:08:53



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا، داوای دواخستنی هەلبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات، هاوکات دەشڵێت پێداگریی لە سەر ئەنجامدانی لە سەرەتای مانگی داهاتوو جگە لە مزایەدە هیچی تر نییە.

 

ئەمشەو، مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی، سەبارەت بە پێداگریی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

 

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: پێداگریى لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە(١١/١) جگە لەمزايەدەى دوور لە مەوزوعيەت و نمايشێكى سياسى بۆ ياريكردن بەعەقڵى دەنگدەر شتێكيتر نييە.

 

لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە شەش خاڵ کراوە وەکو هۆکار بۆ کۆسپ لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەمساڵ و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە: چونكە هەڵبژاردن چۆن و بەكام جادوو ئەنجام دەدرێت كە هێشتا:

١. بەشێك لەقەوارەكان ناوى كانديدەكانيان و ليستى بەشداريكردنيان ئامادە نەكردووە.

٢. كۆمسيۆن١٣ی ١٠ ى وەك دوا وادە بۆ ناردنى ليستى كانديدەكان ديارى كردووە، ١٥ی ١٠ى بۆ دەستپێكردنى بانگەشە، واتە لەماوەى دوو ڕۆژدا دەبێت كۆمسيۆن بەناوەكاندا بچێتەوەو بيداتە وەزارەتى ناوخۆو وەڵامى قەوارەكان بداتەوە كە ناوەكانيان پەسەندكراون يان نا، كە ئەمە مەحاڵە لەو دوو ڕۆژەدا، ئەى حزب وقەوارەكان كەى پۆستەرات و ڕيكلام بۆ ليست و كانديدەكانيان ئامادە بكەن؟

٣. كانديد بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم هێشتا ديار نييە و تاكە كانديدەكەى گۆڕانيش يەكلا نەبووەتەوە.

٤. بارودۆخى كوردستان نائاساييە و هەڕەشەكان لەهەموو لايەكەوە لەسەر هەرێمەو بارى دەروونى خەڵك لەئاستى ئەوەدا نييە وەكو پێويست بەشدارى دەنگدان بكەن.

٥. مەسەلەى بەشدارى ناوچە كوردستانييەكانيش يەكلا نەبووەتەوە.

٦. باس لە نەسڕينەوەى ناوى مردووەكان و خەلەل و كەموكورتييەكانى كارەكانى كۆمسيۆنيش بەلايەك.

 

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە: كەواتە باشترين ڕێگا، دواخستنى هەڵبژاردنە بۆ وادەيەكي تر كە لەدوو مانگ تێنەپەڕێت و لەسەرى ساڵى نوێدا ئەو پرۆسەيە ئەنجام بدرێت و لەخەياڵ و گەمەى سياسى و ياريكردن بەعەقڵى خەڵك دووركەوينەوە باشترە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin