ڕۆژنیوز - محه‌مه‌د و شه‌ماڵ
دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە ڕایدەگەیەنێت، دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکان ئەوە بزانن، کە کێشەی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان یەک کێشەیە، دەشڵێت:"پەکەکە بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی، دوو سەرکردەی گەورەی خۆی لە دەست دا".
دیار غه‌ریب، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆژنیوز، سەبارەت بە پرسی یەکێتی نەتەوەیی و ڕیفراندۆم لە باشووری کوردستان کاریگەرییەکانی کۆچی دوایی دوو سەرکردەی کورد لە باشووری کوردستان دەدوێت.
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
ماوه‌یه‌كی درێژه خه‌باتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، به پێشه‌نگایه‌تی كه‌نه‌كه و كه‌جه‌كه به‌رده‌وامه، بۆچی ئهوخهباته نهگهیشتووهتە ئه‌نجام، ئاسته‌نگییه‌كان چین؟
"پرۆژه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی شتی نوێن له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا"
دیار غه‌ریب:"ئەگەر ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌كۆی نه‌ته‌وه‌یی دروست نه‌بێت، ئێمه ناتوانین سه‌ربه‌خۆ بین، ئه‌مڕۆ دونیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، سه‌رۆك ئاپۆ ئه‌و قۆناغه به جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ناوزه‌د ده‌كات، پرۆژه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كه ئێستا كه‌جه‌كه كاری له سه‌رده‌كات و كه‌نه‌كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیر کاری لەسه‌ر ده‌كه‌ن، ئێمه پێمانوایه هه‌نگاو به‌ره‌و پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دەنرێت، له‌و بڕوایه داین ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌كۆی نه‌ته‌وه‌یی دروست نه‌بێت، ئێمه ناتوانین سه‌ربه‌خۆ بین، ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه دروست نه‌بێت، ناتوانین ئازادی به ده‌ست بهێنین، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه دروست نه‌بن، گه‌لی كوردستان ناتوانێت به ئیراده‌یه‌كی ئازاد له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه یه‌كێتیه‌كی دیموكراتیانه دروست بكات، پرۆژه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی شتی نوێن له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه زهمینەی پێویسته، ئیراده‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانیش وه‌ك یه‌ك نییە كه بۆ ئه‌م كاره بچن، بۆیە ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان هێواش بن، كۆبوونه‌وه‌كانی ماوه‌ی ڕابردووی كه‌نه‌كه بۆ ڕاوێژی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا كاری گرنگ و جددین، هیوادارم لە داهاتوودا کارەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی بەرەو پێشتر بچن".
هیچ هیوایەک هه‌یه کە ئه‌و خه‌باته ئه‌نجامگیر ببێت؟
"ئێمه هیوامان هه‌یه بۆیه تێكۆشان ده‌كه‌ین"
دیارغه‌ریب:"پەکەکە بۆ دروست بوونی یەکێتی نەتەوەیی دوو سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی خۆی له ده‌ستدا، ئەوانیش هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د قهرهسونگول و هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، ئێمه هیوامان هه‌یه بۆیه تێكۆشان ده‌كه‌ین، هیوای ئێمه به‌ستراوته‌وه به تێكۆشانی خۆمانه‌وه، په‌كه‌كه له ساڵی ١٩٨٢ له كۆنگره‌ی دووه‌می خۆیدا یه‌كێك له بڕیاره گرنگه‌كانی ئه‌وه‌یه كار بۆ به‌ستی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکات، یاخود به‌ره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دروست بكات، له ساڵی ١٩٨٣پهكهكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی خۆی بنێت دوو سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی خۆی له ده‌ست دا، هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د قهرهسونگول و هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، له ناوبژیكردنی هێزه كوردستانییه‌كاندا له نێوان پارتی و یه‌كێتی و حزبی شیوعی شەهید بوون، تێکۆشانیان بۆ ئەوە بوو شه‌ڕی ناوخۆ بنبڕ بكه‌ن و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بئافرێنن، په‌كه‌كه له‌و كاته‌وه بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كار ده‌كات، هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌وكات ده‌یانوت ئێوه له خه‌یاڵدا ده‌ژین، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دروست نابێت، بۆیه له‌و ساته‌وه گه‌لێك هه‌نگاو نراوه بۆ به‌ستنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی".
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له باشووری كوردستان، ڕیفراندۆم ئه‌نجام درا، هەندێك له به‌رپرسانی په‌كه‌كه وتیان كه ڕیفراندۆم بۆ پاشڤهچوونی خه‌باتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بووە، بۆچی ئه‌و تێروانینه دروست بوو، ئایا ڕیفراندۆم بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی نییه؟
"ده‌وڵه‌ت ئازادی به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه"
دیار غه‌ریب:"له ڕووی فكری و سیاسیی و كاته‌وه، كاتی ڕیفراندۆم نه‌بوو، ئێمه وه‌ك سیاسهتمەداران و پێشه‌نگ و ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵگا پێویسته وردبینتر بین، ئێمه له‌وه نیگەران بووین كه ئێستا دروست بووه، پێش ڕیفراندۆم هه‌موو گه‌لان خۆیان له كورد نزیك ده‌كرده‌وه كه كورد له شه‌ڕی داعش پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات، ڕیفراندۆم بارودۆخێكی خوڵقاند كه ئیتر گه‌لانی ناوچه‌كه‌ش به گومانه‌وه سه‌یری كورد ده‌كه‌ن، هه‌ر شتێك كه مافی خۆشت بێت، ده‌بێت كات و بارودۆخ ڕه‌چاو بكرێت، ڕیفراندۆم مافێكی دیموكراتییه، ڕیفراندۆم ئه‌گه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تیش بێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ریی پێش ناخات، عه‌ره‌ب ٢٢ ده‌وڵه‌تیان هه‌یه چ كێشه‌یه‌كیان چاره‌سه‌ر بووە، ده‌وڵه‌ت ئازادی به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه، چینێك ده‌ست به ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گرێت، له ڕووی فكری و سیاسیی و كاته‌وه، كاتی ڕیفراندۆم نه‌بوو.
له ناوچه‌كانی باشوور به‌شداریی هاووڵاتیان له ڕیفراندۆم وه‌ك یه‌ك نه‌بوو، به‌ڵكو له هه‌ندێك شوێن جیاوازییه‌كی زۆر هه‌بوو، بۆ نموونه لە پارێزگای سلێمانی ڕێژه‌ی50% به‌شدارییان هه‌بوو، کەچی له بادینان زیاتر ٩٠%، هۆکاری ئەم جیاوازیەی بەشداریی هاوڵاتیان چییە بەڕای ئێوە؟
"ده‌ڵێن له ناوچه‌كانی پارتی خه‌ڵك به زۆر بردراون بۆ ده‌نگدان"
دیار غه‌ریب:"به بڕوای ئێمه هۆکاری سه‌ره‌كی، ته‌ڤگه‌ریی ئازادی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له ئیستادا، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك لایه‌ن بوون كه له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمدا نه‌بوون، به‌شداریی بڕیاریی ڕیفراندۆم نه‌بوون، ئه‌وانیش له پارێزگای سڵێمانی كاریگه‌ریان زیاتره، لەبه‌ر ئه‌وه كاریگه‌رییان لەسه‌ر خه‌ڵك هه‌بووه کە نه‌چن به‌ره‌و ده‌نگدان، هەندێكیش ده‌ڵێن له ناوچه‌كانی پارتی خه‌ڵك به زۆر بردراون بۆ ده‌نگدان".
ده‌رئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌ركه‌وت و دەنگی سه‌ربه‌خۆیی ٩٢%ی به‌ڵێی به‌ده‌ست هێنا، بەڕای ئێوە كار به‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌كرێت، سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت؟
"ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆی باشوور بەرەو له‌ناوچوون بچن"
دیار غه‌ریب:"ساڵی ٢٠٠٥ ڕیفراندۆمێك له باشوور كرا، ئه‌و كاته‌ش خه‌ڵك ٩٨% ده‌نگیان به به‌ڵێ دا، به‌ڵام كاری پێ نه‌كرا، پێویستە خه‌ڵكیش به‌ڕێوبه‌رانی باشوور بخاته ژێر پرسیاره‌وه، لەگه‌ڵ ئه‌وه‌دا هیوادارین به‌ڕێوبه‌رانی باشوور به كاردانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه لەگه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم نه‌كه‌ن، پێداگریی له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت نەكه‌ن، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له باشوور-دا بە دەست خراون به‌ره‌و له ناوچوون بچن، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان به حهكیمانهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكه‌ن، حكومه‌تی عێراقیش گرنگه به شێوه‌یه‌كی كراوه‌تر مامه‌ڵه لەگه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته بكات، كێشه‌كان به ڕێگای دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم فشارێكی زۆر خرایه سه‌ر پارتی بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له ڕیفراندۆم، بەتایبه‌ت ئه‌مریكا و توركیا، به‌ڵام بارزانی وتی حیساب بۆ هیچ لایه‌ك ناكه‌ین و ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین، ئه‌مه له كاتێكدایە توركیا دۆستی هه‌رە نزیكی پارتی بوو، ئایا پارتی چۆن ده‌توانێت به‌رپه‌رچی ئه‌و وڵاتانه بداته‌وه، ئایا ڕێككه‌وتنێكی نهێنی نییه له نێوانیاندا، ئه‌گه‌ر هه‌یه چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی توركیا له‌و ڕیفراندۆمه‌دا هه‌یه؟
"هەندێک هێز و لایه‌ن نایانه‌وێت كورد ببێته پێشه‌نگی دیموكراتیه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"
دیار غەریب:"ئاگاداری هیچ جۆره ڕێككه‌وتنێك نین له نێوان توركیا و پارتی، به‌ڵام بیر و بۆچوونی به‌م ڕه‌نگه هه‌ن، كه هه‌ندێك هێز له‌پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕیفراندۆمهوەن، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئۆقره‌یی و سه‌قامگیری به‌رقه‌رار نه‌بێت، ئه‌و هێز و لایه‌نانه نایه‌نه‌وێت كورد ببێته پێشه‌نگی دیموكراتیه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌یانه‌وێت پاش شه‌ڕی داعش شه‌ڕ كۆتایی نەیه‌ت، سیستمێكی نوێ دروست ببێت كورد ڕۆڵی تێدا نه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش خاڵی لاوازیان له باشووردا بینی، بۆ ئه‌مه‌ش هانی مسعود بارزانی و پارتی-یان دا كارێكی به‌م ڕه‌نگه‌یان پێكرد، پێداگریی لە ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمیش له جێگای خۆیدا نه‌بوو، له هه‌ڵه‌كردندا پێداگریكردن مرۆڤ به‌ره‌و له ناوچوون ده‌بات، گرنگه له ڕاستیدا پێداگربین، ده‌وڵه‌تی تورك ده‌وڵه‌تێك نییه دۆستێكی ستراتیژیی كورد بێت، ته‌نانه‌ت له پرسی تاكتیكیش، توركیا دۆستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌تی، توركیا ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌شی بۆ ئه‌وه‌یه پارتی زیاتر به خۆیه‌وه گرێ بدات، ئه‌گه‌ری هه‌یه توركیا ده‌ست به‌رداری پارتی ببێت و لەگه‌ڵ عێراق ڕێككهوێت".
باشووری كوردستان چۆن ده‌توانێت وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بداته‌وه، كه لەلایه‌ن عێراق و ناوچه‌كه و جیهانه‌وه ده‌كرێته سه‌ری؟
"دەبێت هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆیان باوەڕیان بەوە هەبێت كه كێشه‌ی كورد له به‌شێكی كوردستان به ته‌نیا چاره‌سه‌ر نابێت"
دیار غەریب:"یه‌كه‌م شت، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی دیموكرات كۆببنه‌وه، واتا لایه‌نێك خۆی فه‌رز نه‌كات به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیکە، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كانیش خۆیان بگه‌یننه قه‌ناعه‌ت كه كێشه‌ی كورد له به‌شێكی كوردستان به ته‌نیا چاره‌سه‌ر نابێت، هه‌ر به‌شێكی كوردستان كێشه‌كه‌ی وابه‌سته‌یه به به‌شه‌كانی تر، گه‌لی كورد، فارس، عه‌ره‌ب و تورك به هه‌زاران ساڵه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، مێژووی پێكه‌وه‌ژیانمان زۆرتره، له مێژووی پێكدادان، ده‌بێت په‌یامێك بدرێته گه‌لانی تر كه ئێمه نامانه‌وێت مافی هیچ گه‌لێکی تر بخوێن، ئەگەر سیاسەتێكی به‌مڕه‌نگه نه‌كرێت، ئەوا مه‌ترسیی له‌سه‌ر باشوور دروست ده‌بێت".
له دوای ڕیفراندۆم، توركیا و ئێران ڕایانگه‌یاند سنوور به ڕووی باشووری کوردستان داده‌خەین، ته‌نها ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگه‌یاند سنوورمان كراوه ده‌بێت بۆ باشوور، هه‌رچه‌نده په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم-دا نه‌بوو، به‌ڵام دوای ڕیفراندۆم پشتگیری‌یان بۆ باشوور نیشان دا، وتیان له هه‌ر هێرشێكدا ئه‌وان ئاماده‌ن وه‌ڵام بده‌نه‌وه، ئه‌مه دروستکردنی ده‌رفه‌تێك نییه بۆ ئاواكردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی؟
"ئه‌گه‌ر گه‌له‌كه‌مان له باشوور بكه‌وێته ژێر خهتهرییهوه، په‌كه‌كه سه‌یركه‌ر نابێت"
دیار غه‌ریب:"په‌كه‌كه ته‌ڤگه‌رێكی كوردستانییه، ته‌نیا بۆ به‌شێكی كوردستان كار ناكات، كه‌جه‌كه سیسته‌مێكه بۆ هه‌موو كوردستان خه‌بات ده‌كات، ٢٠١٤- ش نموونه‌ی به‌رچاون ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل-هه‌په‌گه له كه‌ركوك، شه‌نگال و مه‌خمور كردیان نموونەی زیندوون، ئه‌و هه‌سته هەستی به‌رپرسیاری بوو، كه‌س پێیان نه‌وتین وه‌رن، هه‌ڵبه‌ت ئێمه ڕه‌خنه‌مان له‌و سیاسه‌ته‌ی به‌ڕێوەبه‌رانی باشوور هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌له‌كه‌مان له باشوور بكه‌وێته ژێر خهتهرییهوه، په‌كه‌كه سه‌یركه‌ر نابێت، گه‌ریلا ته‌ماشا ناكات، ئێمه هه‌مووكات له به‌ره‌ی گه‌لی خۆمانین".
لە ماوەی چەند مانگێکدا له باشووری كوردستان، دوو سه‌ركرده‌ی دیار كۆچی دواییان كرد (مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا)، ئایا چ كاریگه‌رییه‌ک له گۆڕپانی سیاسی باشووردا دروست ده‌كات، ئایا پاشه‌ڕۆژی یه‌كێتی و گۆڕان به كوێ ده‌گات؟
"پێویستە له‌گه‌ڵ هاوڕێبازانی كاك نه‌وشیروان و مام جه‌لال به یه‌كه‌وه به‌شێك له‌و بۆشایه‌ی ئه‌وان پڕ بكه‌ینه‌وه"
دیار غه‌ریب:"جارێكی تر به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان و مام جه‌لال، پرسه و سه‌رخۆشی خۆم و هه‌ڤاڵانم له كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه)، به خانه‌واده‌ی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان ڕاده‌گه‌یه‌نم، مام جه‌لال به تایبه‌ت له مێژووی باشووری كوردستان-دا، ڕۆڵێكی به‌رچاوی هەبووه، هه‌موو تواناكانی خسته‌كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی گه‌لی كورد و گه‌لانی عێراق، هه‌وڵه‌كانی چه‌ند ساڵی دوایی مام جه‌لال بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی زۆر پڕ بایه‌خ بوون، ڕۆڵی له دیموكراتیزه‌كردنی عێراق و له هه‌رچواربه‌شی كوردستان زۆر بوو، له ماوه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی، عێراق و كوردستان بێ مام جه‌لالی پێوه دیار بوو، پێش نه‌خۆش كه‌وتنی به نیازی كه‌مپینێكی گه‌وره بوو بۆ ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ، نامه‌شی بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئێمه نارد، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئێمه‌ش پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵه‌ی كرد، پێویستە له‌گه‌ڵ هاو ڕێبازانی كاك نه‌وشیروان و مام جه‌لال به یه‌كه‌وه به‌شێك له‌و بۆشایه‌ی ئه‌وان پڕ بكه‌ینه‌وه، پێویست ده‌كات ئێمه له تێكۆشان ڕانهوستین، تا ئامانجه‌كانیان به‌دی ده‌هێنین".
نه‌وشیران مسته‌فا و مام جه‌لال كۆچی دواییان كرد، عبدوڵا ئۆجالان-یش له زینداندایه، ئێستا ئه‌و ئه‌ركه چییه له سه‌ر گه‌لی كورد به گشتیی و باشووری كوردستان به تایبه‌ت، كه هیوایه‌كی زۆریان به ئۆجالان هه‌یه، چۆن ده‌توانن كار بۆ ئازادكردنی بكه‌ن؟
"ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی پارتێكی تر له زیندان بوایه، ئێمه قه‌ت ڕانهدهوەستاین"
دیار غەریب:"ئه‌وه‌ی ئێستا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له لایه‌نه سیاسییه‌كان له باشوور، هه‌موویان پێویسته خاوه‌نداریی لێ بكه‌ن، سه‌رۆك ئاپۆ ته‌نیا ڕێبه‌ری په‌كه‌كه نییه، خه‌ڵكانێك له سه‌رتاسه‌ری جیهان كار بۆ ئازادكردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی پارتێكی تر له زیندان بوایه، ئێمه قه‌ت ڕانهدهوستاین پێمان بڵێن، هه‌میشه به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانی كار بۆ ئازادكردنی بكه‌ین، ئه‌وه‌ی لە لایه‌نه سیاسییه‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه كه له ڕوانگه‌یه‌كی ته‌سكی حزبی-ئایدیۆلۆژی سه‌یری بابه‌ته‌كه نه‌كه‌ن، وه‌ك زیندانییەكی سیاسی ڕێبه‌ر ئاپۆ ١٩ ساڵه له زیندان دایه، لەسه‌ر كێشه‌ی مافی گه‌لان گیراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌رك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان گوشارەکان زیاتر بكه‌ن بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئازادكردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ڕۆڵی به‌رچاوتر بگێرێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كورد و ناوچه‌كه".
د.خ