Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەبادی: لە کەرکوک ئەرکی دەستووری خۆمان جێبەجێ دەکەین

2017-10-16 12:35:49



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

حەیدەر عەبادی ڕایدەگەیەنێت کە، ئێمە هاتووین لە کەرکوک ئەرکی دەستووری خۆمان جێبەجێ بکەین، دەشڵێت، ئاشتیی سەقامگیر دەکەین لەو شارە بۆ هەموو پێکهاتەکان.

 

حەیدەر عەبادی، سەرۆک کۆماری عێراق، لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر فەیسبوک لە چەند ڕوونکردنەوەیەکی یەک لەدوای یەکدا کۆمەڵێک زانیاری خستەڕوو.

 

لە دوایین ڕوونکردنەوەیدا هاتووە: ئێمە دڵنیا دەدەینە خەڵک لە کوردستان و کەرکوک لەبارەی ئەوەی کە ئێمە سەلامەتیی و بەرژەوەندیان دەپارێزین، جگە لە ئەرکەکەمان بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و جێبەجێکردنی دەسەڵاتی فیدراڵی و سەقامگیرکردنی ئاسایش و پاراستنی سامانی نیشتیمانی ئەو شارە، کە دەمانەوێت وەکو شارێکی پێکەوژیان بمێنێتەوە بۆ هەموو عێراقییەکان بە پێکهاتە جیاوازەکانەوە.

 

لە ڕوونکردنەوەیەکی پێشتریشیدا کە تەنیا ١٠ خولەک پێش ئەو روونکردنەوەی سەرەوە بڵاوی کردوەتەوە هاتووە: لەگەڵ براکانمان لە هەرێم هەوڵمان دا بۆ ئەوەی دەستور پێشێل نەکەن هەوڵەکانیان لە لەناوبردنی داعشدا چڕ بکەنەوە، هەرەوها داواشمان کرد کە ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم هەڵبوەشێننەوە، هاوکات قەبارەی مەتەرسییەکانیشمان بۆ ڕوون کردنەوە کە ڕووبەڕووی عێراق و گەلەکەی دەبێتەوە.

 

هەروەها ئەوەش هاتووە کە: بەڵام بەرژەوەندییە کەسیی و حزبییەکانی خۆیان سەپاند بەسەر بەرژەوەندی گەلی عێراق بە کورد و عەرەب و هەموو پێکهاتەکانی دیکە، دەستوریان پێشێل کرد و لە هاوپەیمانیەتی نیشتیمانی چوونە دەرەوە.

 

لە ڕوونکردنەوەی پێشوتریشدا باسی لەوە کردوە کە: ئەرکی من ئەوەیە کە بە پێی دەستوور بجولێمەوە بۆ خزمەت و پاراستنی یەکگرتووی وڵات کە ڕووبەڕووی دابەشکردن ببێتەوە لە ئەنجامی سووربوونی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کە لە لایەن دەسەڵاتبەدەستەکانی تاکلایەنەی هەرێمی کوردستان.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin