Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە دوایین هەنگاوی ئۆپەراسیۆنی ڕەقەدا نەخۆشخانەی وەتەنی ڕزگارکرا

2017-10-17 12:06:50



ڕۆژنیوز - ڕەقە

 

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئەنجامی شەڕێکی دژوار، کە لە شەوی ڕابردووەوە بۆ ئێستا لە دەوروبەری نەخۆشخانەی وەتەنی ڕەقەدا ڕوویدا، ئەو نەخۆشخانەیەیان لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد.

 

دوایین قۆناغی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە بەناوی قۆناغی شەهید عەدنان ئەبو ئەمجەد بەردەوامە و لە چوارچێوەیەدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات نەخۆشخانەی وەتەنی شاری ڕەقەیان ڕزگارکرد، لە شەڕی ڕزگارکردنی ئەو نەخۆشخانەیەدا ٢٢ چەتەی داعش کوژران.

 

جێگای ئاماژەیە، کە لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا لە دەوروبەری یاریگەی فوتبۆڵی ناوەندی ڕەقەدا شەڕی سەخت ڕوودەدات.

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin