Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەپەگە کوژرانی سێ چەتە سەربە سوپای تورک و پێنج برینداری ڕاگەیاند

2017-10-17 13:09:18



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و کوژرانی سێ چەتە و برینداربوونی پێنجی دیکەی ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن.

 

یەپەگە ڕایگەیاند: کە لە هەفتەی ڕابردوودا چەتەکانی سەربە سوپای تورک چەندین جار هێرشیان کردە سەر گوندەکانی سەربە شارۆچکەی شەرا و شێراوای سەربە جندرێسی سەربە کانتۆنی عەفرین.

 

لە بەردەوامیدا ڕایانگەیاندووە، کە شەڕڤانانی یەپەگە وەڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە و لە هەفتەی ڕابردوودا ناو بە ناو لە نێوان هێزەکانمان و ئەو چەتانەدا شەڕ ڕوویداوە.

 

هەروەها ئاشکرای کردووە، کە لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا سێ چەتەی سەربە سوپای تورک کوژراون و پێنجی دیکەشیان برینداربوون.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin