Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ ئۆجالان لە گرێسپی دەستیپێکرد

2017-10-17 14:28:52



 

ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە کانتۆنی گرێ سپی ڕێپێوانێکی جەماوەریی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کژرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەستپێکرد.

 

ئەمڕۆ لە گرێ سپین سەر بە هەرێمی فورات لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەیان هەزار هاوڵاتی لە چوار ڕێیانی قەفەسی ئەو شارەوە دەستیان کرد بە ئەنجامدانی ڕێپێوان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیرکردنی ئۆجالان و داوای ئازادیی بەبێ مەرجی لە زیندانی ئیمڕاڵی.

 

هاوڵاتییان لە ڕێپێوانەکەدا وێنە و پۆستەری ئۆجالان، ئاڵای پەکەکە و هەروەها پانکاردیان بە دەستەوە گرت، کە لە سەریان نووسراوە: ئازادیی ڕێبەرایەتی ئازادیی گەلانە، داوا لە کۆمەڵگای نێودەڵەتی دەکەین بەدواداچوون بکات بۆ دۆخی ڕێبەر ئاپۆ.

 

وابڕیارە کە ڕێپێوانەکە  هەتا چوار ڕیانی عەلەم بێت لە گرێ سپی.

 

ڕێپێوانەکە هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا بەردەوامە و وابڕیارە ئێوارە بە گردبوونەوەیەک کۆتایی پێ بێت.

 

 

 

 

ڕ.م



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin