Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوپای تورک لە خەرەگۆل ١٨ کوژراوی دیکەی هەیە

2017-10-17 16:10:27



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سوپای تورک لە خەرەگۆلی سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باکور و باشوری کوردستان، دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن کردبوو، دیسانەوە ڕووبەڕووی چالاکیی گەریلاکان بووەوە و لە ئەنجامدا ١٨ سەربازی دیکە کوژران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە خەرەگۆل و چەلێ و گەڤەری سەربە جولەمێرگ بڵاوکردەوەو بە گشتی کوژرانی ١٩ سەربازی ڕاگەیاند.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٠٠، تەقەمەنییەک کە گەریلاکان پێشتر دایاننابوو بە ١٢ سەربازی تورکدا تەقییەوە، کە لە ئەنجامدا نۆ سەرباز کوژران و شەش دیکەش برینداربوون.

 

هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە هەر ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی لە دوو شوێنی دیکەی خەرەگۆل لە ئەنجامی دوو چالاکی گەریلاکاندا نۆ سەربازی تورک کوژراون.

 

هەپەگە لە بەردەوامیدا ڕایگەیاندووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، گەریلاکان دوێنێ کاتژمێر ١١:٠٠ی نیوەڕۆ لە دەورووبەری گەڤەر چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەبازێکی تورک کوژرا.

 

هەروەها ڕاگەیەندرا: دوێنێ کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ٠٤:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە گردی کۆردینەی سەربە چەلێ دوو چالاکی دژی سەربازەکانی سوپای دوژمن ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا نەزانراوە چەند سەربازی تورک کوژران و برینداربوون.

 

لە کۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: سوپای تورک لە ڕۆژی ١١ی مانگەوە لە قلەبانی شرناخ ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕۆژی ١٥ی مانگ بەبێ ئەوەی ئەنجامێکی بەدواوە بێت پاشەکشەیان کرد.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin