Smiley face
Smiley face
Smiley face

داوای دەست لەکارکێشانەوەی مەسعود بارزانی دەکرێت

2017-10-17 16:29:34



ڕۆژنیوز – ڕێزان محەمەد

 

بەشێک لە ڕێکخراو و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوا دەکەن، کە تۆمەتبارانی ڕووداوی کەرکوک بەزووتریت کات دەست لەکار بکێشنەوەو دادگایی بکرێن، بە تایبەت مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکان و چالاکوانان، لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی گردبوونەوەو لە یاداشتنامەیەکدا کە ئاڕاستەی ھەریەک لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و  حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، چەند داواکارییەکیان خستبووە ڕوو.

 

دڵشاد بابان، چالاکوان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، یاداشنامەکەی خوێندەوە کە تێیدا ھاتبوو: هاوڵاتیانی بەشمەینەتی کوردستان وەک ئاگادارن بست بەبستی خاکی کوردستان لە شەنگالەوە تا خانەقین بەخوێنی پێشمەرگە قارەمانەکانمان نەخشێنراوەو ڕزگار کرا، بەڵام بەداخەوا سەرکردە سیاسییە خۆپەرست و نەزانەکان نەیان توانی بەشێوازێک دروست پارێزگاری لێ بکەن.

 

 

لە یاداشتکەدا ھاتبوو:"گفتوگۆ و دانوستانەکان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی پەرە پێبدەن و بگەیەننە ئەنجام، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبی و شەخسی بەکاریان هێناو تا دۆخەکەیان ئاڵۆز کرد و لە شەنگالەوە تا خانەقین بەکەرکوکی قودسی کوردستاوە ڕادەستی دوژمن کرد".

 

داواکاری ئەو ڕێکخراوانە بریتی بوون لە :

 

یەکەم: پێویستە تۆمەتبارانی ئەم ڕووداوە بەزووتریت کات دەست لەکار بکێشنەوەو دادگایی بکرێن، بەتایبەت فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان  .

 

دووەم: حکومەت هەڵبوەشێتەوە حکومەتیکی تەکنۆکرات  پێک بهێنریت، لە هەموولایەنەکان لەژێرچاودێری نەتەوەیەکگرتوەکان .

 

سێیەم: ئامادەکاری تەواو بکریت لەنزیکترین کاتدا هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت .

 

چوارەم:  پێویستە لەکەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان گیان و ماڵی هاوڵاتیان بپارێزرێت  و نەکرێتە قوربانی ململانی سیاسیەکان.

 

پێنجەم: قەرەبووی ماددی و مەعنەوی شەهیدان و زیانلێکەوتوانی ڕووداوەکە بکریتەوەو، داهاتی وڵات بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان بەکار بهێنریت نەک شەخس و حزب.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin