Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە هەولێر و دەربەندیخان چالاکی بۆ دۆخی ئۆجالان و کەرکوک بەڕێوەچوو

2017-10-17 20:08:36



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەبارەت بە مەترسییەکانی سەر ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵۆزییەکانی کەرکوک، بە دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-رژاک، لە شارۆچکەی دەربەدیخان خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا، بەهەمان ئامانج لە هەولێریش گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

 

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، گردبوونەوەیەک بەڕێوەچووم، هەمان کات، لە شاۆچکەی دەربەندیخان-ی سەربە پارێزگای سلێمانی، لە بەردەم گەراجی هۆرێنەوە تا بەردەم قائیمقامییەتی شارۆچکەکە خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم پارکی شانەدەر، لەشاری هەولێر، بە دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی و بەشداربوونی چالاکوانانی مەدەنی، گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، تێیدا داواکرا هەرچی زووە دۆخی ئۆجالان ڕوونبکرێتەوەو بتوانرێت پارێزەرانی سەردانی بکەن.

 

(هەولێر دوای ئاستەنگی و دوورخستنەوەیان لە شوێنی چالاکییەکە)

لە گردبوونەوەکەی هەولێردا کە هێزە ئەمنییەکان ئاستەنگییان بۆ دروستکردن و لە شوێنی چالاکییەکە دووریان خستنەوە، پاڵپشتی خۆیان بۆ هاوڵاتییانی شاری کەرکوک دووپاتکردەوەو ڕایانگەیاند، کە پێویستە هەموو چینوتوێژەکان پشتیوانی کەرکوک بکەن و بیپارێزن.

 

هەروەها بە هەمان ئامانج و لەشاری دەربەندیخان، خۆپیشانداێک بەرێوەچوو، لە خۆپیشاندانەکەدا، عەبدولوەهاب ئەحمەد، وتاری تەڤگەری ئازادیی خوێندەوە، کە تێیدا هاتبوو:"مێژووی پیلانگێڕییه‌کان به‌ ڕێکه‌وت نین، داگیرکەران و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان حسابی ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌کانیان بۆ ئێمه‌ کردووه‌، هه‌ژده‌ساڵ به‌ر له‌ ئێستا و هه‌ر له‌م مانگه‌دا به‌ پیلانگێڕییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزی به‌کرێگیراوی ناوخۆیی ڕێبه‌ری گه‌لانی ئازادیخواز ڕێبه‌ر ئاپۆیان ده‌ستگیرکرد،  زیاتر له‌ پێنج‌  سالیشه‌ گۆشه‌گیری سه‌ختیان له‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌  ده‌چێت".

 

 

ئەوەش هاتبوو:"داوا لە گەلەکەمان و تەواوی هێزە سیاسیەکان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان دەکەین، دەست لەناو دەست لە پێناو پوچەڵکردنەوەی پلانگێڕی سەر ڕێبەر ئاپۆ و هێرشی داگیرکاری سەرشاری کەرکوک بێدەنگ نەبن، دەست بە چالاکی بکەن و بەشداری چالاکیەکانی ئازادی بۆ ڕێبەرئاپۆ بکەن، هەوەرها بۆ پاراستنی شاری کەرکوک لەناوتێکۆشاندابن  لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا، داوا لە تەواوی ژنان و گەنجان و تەواوی کۆمەڵگا دەکەین بۆ ئەو مەبەستانە خۆیان بە ڕێکخستن بکەن".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin