Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێزەکانی ئەمریکا لەمەخمور چونەدەرەوەو بارەگاکانی خۆیان تەقاندەوە.. نوێکراوەتەوە

2017-10-18 20:36:14



ڕۆژنیوز – مەخموور

 

هێزەکانی ئەمریکا کە لە مەخموور بوون، لە شوێنی خۆیان کشانەوە بەرەو هەولێر، لەگەڵ کشانەوەیاندا بارەگاکانی خۆیان تەقاندەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزەکانی سوپای ئەمریکا، لە شارۆچکەی مەخمووری سەر بە پارێزگای موسڵ کشانەوە بەرەو هەولێر.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، هێزەکەی ئەمریکا لەگەڵ کشانەوەیدا، بارەگا سەربازییەکانی خۆیانیان تەقاندووەتەوە، لە ئێستاشدا گەشتوونەتە هەولێر.

 

ئەو هێزەی سوپای ئەمریکا، لەگەڵ هێزێکی زۆری پێشمەرگەدا، لە ئێستادا لە دەورووبەری هەولێر کۆبوونەتەوە.

 

هەر پەیوەست بەو دۆخەوە، لە چەند کاتژمێری ڕابردووەوە، هێڵی ئینتەرنێت لە سنوورەکە بچڕاوە، هەروەها بە زەحمەتیش تەلفۆن بۆ دەرەوەی مەخمور وەردەگرێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin