Smiley face
Smiley face
Smiley face

عێراق ٢٢١ فەرمانبەری خۆی بۆ سنورەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێم دیاری کرد

2017-10-19 17:53:19



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ناوی ٢٢١ فەرمانبەری خۆی بڵاو کردەوە کە بۆ خاڵە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێم دیاری کردون.

 

دوێنێ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق، فەرمانێکی کارگێڕێی بڵاو کردەوە کە تێیدا ناوی ٢٢١ فەرمانبەر هاتووە بۆ ئەوەی بێنە هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتی حکومەتی ناوەندی بکەن لە فرۆکەخانە و خاڵە گومرکییەکان.

 

لە نووسراوەکەدا حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە تەنسیبکردنی ٢٢١ فەرمانبەری خۆی لە خاڵە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێم.

 

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم بڕیارەش لە سەر بنەمای فەرمانێکی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەرکراوە کە ڕۆژ ٢٤ی مانگی ڕابردوو ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin