Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە کوژرانی پێنج سەربازی تورکی ڕاگەیاند

2017-10-19 19:07:32



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چالاکیی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە خەرەگۆلی سەربە دەڤەری زاپ دژی سوپای تورک بەردەوامە، لە چالاکییانەدا پێنج سەربازی تورک کوژران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەمڕۆ لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە دوێنێ و ئەمڕۆ لە چەند شوێنی خەرەگۆلی سەربە زاپ چالاکی ئەنجامدراوە دژی سەربازەکانی سوپای تورک.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: گەریلاکانمان لە قۆناغی دووەمی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، لە چەلێی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا، دوێنێ کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ لە دەوروبەری قەڵای مێرگەشینی سەربە چەلێ چالاکییەک دژی سوپای تورک ئەنجامدرا و دوو سەربازی تورک کوژران، هەروەها گەریلاکانمان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ٠١:٠٠ی نیوەڕۆ لە گردی کۆردینەی سەربە چەلێ چالاکییان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانرا.

 

ڕاگەیەندراوە، کە دوێنێ کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لە گردی ٨٢ی خەرەگۆل گەریلاکان بە قەناس چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامیدا سەربازێک کوژراوە، هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ گەریلاکان لە مێرگەشینی سەربە خەرەگۆل چالاکییان ئەنجام داوە، لەوێش سەربازێک کوژراوە و ئەوانی دیکەش ڕایان کردووە، ئەمڕۆش کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەک هەر لە خەرەگۆل چالاکییەک بە قەناس ئەنجامدراوە و سەربازێک لە ئەنجامیدا کوژراوە.

 

لە بەردەوامیدا ڕاگەیەندراوە، کە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی دوێنێ گەریلاکان بە هاوەن گردی مێرگەشینیان کردووەتە ئامانج، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک ئەو چالاکییەی گەریلاکان نەزانرا.

 

هەپەگە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە: دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە پولوری سەربە دێرسیم سوپای تورک هێرشی کردە سەر تیمێکی گەریلاکانمان و لە نێوانیاندا شەڕی سەخت ڕوویدا، پاش ئەو هێرشە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک بە هەلیکۆپتەری کوبرا لە ناوچەکەدا دەستیپێکرد و هەتاکو کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارەی ئەو ڕۆژە بەردەوام بو.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin