Smiley face
Smiley face
Smiley face

چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان شەرمەزار دەکەن

2017-10-20 10:41:27



ڕۆژنیوز - عەلی قادر

 

بەشێک لە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە شەرمەزار دەکەن، چالاکوانێکیش دەڵێت:"ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هێڵی سوورە".

 

بەشێک لە چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کورستان کە نیشتەجێی باشوری کوردستانن، لەسەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

 

ئازیتا عەگید، چالاکوانی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد و وتی:"گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین، بەهۆی ئەم گۆشەگیرییەوە ڕەوشی ڕێبەر ئاپۆ هیچ لەباش ناچێت، بۆ زانینی بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ، داوا لەسەرجەم گەلی کورد و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم، کە بێنە سەر شەقامەکان، بۆ زانینی تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی بکەن".

 

 

ئازیتا، وتیشی:"تاکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە و گەلی کورد و ژن ئازاد نابێت، بۆیە داواکارم لە سەرجەم ژنان و بەتایبەت ژنانی ڕۆژهەڵات و گەلی کورد، لە چالاکییەکانیان بەردەوام بن تاوەکو گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی پێ دەهێنرێت و ئازاد دەکرێت".

 

زاگرۆس سنە، چالاکوانێکی مەدەنی تر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد و وتی:"ژیانی ئێمە  و هیوای گەلی کورد و ئازادیخوازان و ئاشتی گەلان، بە سەرۆک ئاپۆ-وە بەندە".

 

 

زاگرۆز، وتیشی:"داواکارم لە گەلی کورد، چیتر بێدەنگ نەبێت، بەسسە ئیتر شەرمە هەتاکەی دانیشتن بە بێدەنگی، دوژمن دەستیان خستووەتە ناو دەستی یەکتر و خەریکی پلانگێڕین لە دژی گەلەکەمان، خەریکی داگیرکاری خاک، گەل و نەتەوەکەمانن".

 

سەردار خۆڕاسان چالاکوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم شێوەیە بۆڕۆژنیوز دواو وتی:"با دەوڵەتی تورکیا یاری بە ئاگر نەکات، چونکە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هێڵی سوورە".

 

 

سەردار، وتیشی:"دەوڵەتی تورکیا لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ-دا دەیەوێت هێرشی سەر گەلی کورد بکات، ئیرادەی گەلی کورد لەناو ببات، پێویستە تاکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، گەلی کورد لە ئەنجامدانی چالاکی بەردەوام بێت".

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin