Smiley face
Smiley face
Smiley face

پادێ ڕزگارکردنی ڕەقەی لە ڕۆژئاوا و باکوری سوریا پیرۆز کرد

2017-10-20 11:48:30



ڕۆژنیوز  ناوەندی هەواڵەکان

 

پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدی- پادێ، پەیامێکی بەبۆنەی ڕزگارکردنی ڕەقەوە بڵاوکردەوە و ئەو سەرکەوتنەی لە گەلانی ڕۆژئاوا و سوریا پیرۆز کرد.

 

ئەمڕۆ پارتی ئازادی و دیموکراتی ئیزدی- پادێ پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕزگارکردنی ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعش ئاراستەی بەڕێوەبرایەتی ڕۆژئاوا و گەلانی سوریا کرد.

 

پادێ لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: زۆر خوشحاڵ بووین بە بیستنی هەواڵی سەرکەوتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ڕزگارکردنی ڕەقە لە ژێر دەسەڵاتداریی داعش و پاککردنەوەی شارەکە لەو چەتانە.

 

زیادیشی کردووە: بە گەلان و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستانی ڕادەگەیەنین، کە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوادارین کە ئاسایش و سەقامگیری لە هەموو ناوچەکانی سوریا پێکبێت و ئاواتی بەختەوەری و تەندروستیمان هەیە بۆ گەلانی ڕۆژئاوای کوردستان.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin