Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەستا ڕەسووڵ: پاشەکشەمان نەکردبایە هەزاران پێشمەرگە شەهید دەبوون

2017-10-20 12:44:44



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه‌ بڕیاری پاشه‌كشێ نه‌درایه،‌ پێنج بۆ شەش هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید ده‌بوون.

 

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، وەستا ڕەسووڵ، فەرماندەی میحوەری چواری پێشمەرگە، شێوازی شه‌ڕی باشوری كه‌ركوك و چۆنییەتی پاشه‌كشێی هێزەکانی پێشمەرگەی له‌و سنورانه کرد.

 

لە بەشێکی قسەکانیدا وه‌ستا ره‌سووڵ ئاشكرای كرد: ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ بڕیاری پاشه‌كشێ نه‌درایه،‌ پێنج بۆ شەش هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید ده‌بوون.

 

هاوکات دانیشی بەوەدا نا کە: پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا به‌رگرییه‌كی باشی كرد، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا شكا پاشان بڕیاری پاشه‌كشێی دا.

 

هەروەها وتیشی: پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕێكی كردووه‌ بێوێنه‌ بووه‌ له‌ مێژووی ده‌وڵه‌تان، به‌ڵام له‌م شه‌ڕه‌ی كۆتاییدا پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕی سێ وڵاتی كرد، شه‌ڕی كه‌ركوك گه‌له‌كۆمه‌كییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بوو وڵاتێكی زلهێزی وه‌كو ئه‌مریكاش به‌شداربوو.

 

پاشان، لیوا ته‌ها رەزا رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای ١٠٢ی هێزه‌كانی (٧٠)ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌و كۆنفرانسه‌دا رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌مه‌رو تانك هێرشیان كرده‌ سه‌ر سەنەرەکانی پێشمه‌رگه‌، به‌رگرییه‌كی بێ وێنه‌مان كرد، تاكو توانامان تێدابوو جه‌نگاین، به‌ڵام له‌وه‌ زیاتر به‌رگری نه‌كراو ته‌قه‌مه‌نیمان نه‌ما، بۆیه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌مان دا.

 

لیوا ته‌ها ئاماژەی بەوەش کرد: پێشتر هیچ فه‌رمانێكی كشانه‌وه‌مان پێ نه‌درابوو، تا توانام هه‌بوو شه‌ڕم كرد، به‌ڵام دواتر ناچاربوون خۆم فه‌رمان به‌ هێزه‌كه‌م بكه‌م پاشه‌كشێ بكه‌ن، بۆ ئەوەی له‌وه‌ زیاتر شه‌هید نه‌ده‌ین، دواتر ئەوەبوو کە ته‌نها له‌ لیوای ١٠٢ ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، ١٨ پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدو ٢٥ تریش برینداربوون.

 

دواتر فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌و سنورانه‌ چ ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری لیوای ٣ و ٧ی تایبه‌ت و چ فه‌رمانده‌ی لیوای (١)ی پیاده‌ی هاوبه‌ش و هێزه‌كانی تر یه‌ك به‌یه‌ك نه‌خشه‌ی شه‌ڕی 16ی ئۆكتۆبه‌رو چۆنێتی كشانه‌وه‌یان بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه‌.

 

وەستا ڕەسوڵ لە کۆتاییشدا روونیكرده‌وه‌، له‌و شه‌ڕه‌دا ٢٦ شه‌هیدو ٦٧ بریندارو یه‌ك بێ سه‌روشوێنیان هه‌یه.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin