Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەوزاد هادی: بارودۆخی شاری هەولێر ئارامە

2017-10-20 14:45:05



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

پارێزگارى هەولێر لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەشەڕ و پێکدادانەکانى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و بارودۆخى شارى هەولێر رایگەیاند، بارودۆخى شارى هەولێر ئارامە و ڕاشیدەگەیەنێت هەڕەشەکان کاتین و نامێنن.

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، لە تەلاری پارێزگای هەولێر، کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیی بەست و باسی لە دۆخی شاری هەولێر کرد و ڕایگەیاند کە ئارامە.

 

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: هیچ هەڕەشەیەک لەسەر پایتەخت نییە، عێراق کە باسى سنورى ٢٠١٤ دەکات، بەر لەهاتنى داعش هێزى پێشمەرگە بەرگرى دەکات لەتێکشکاندنى هێزەکانى تر، هەر جولەیەکیش بکرێ پێشمەرگە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بۆیە جارێکى تر بەخەلکى خۆمان لەهەولێر دەڵێین کە هەولێر سەقامگیر و ئارامە و هەولێر سەنتەرێکى سیاسى بەهێزە.

 

هاوکات ڕاشیگەیاند: داواشمان لەسەرجەم دەزگا راگەیاندنەکان ئەوەیە کە لەگەڵ رەوشەکەدا بەرپرسیارانە و دڵسۆزانە بۆ ڕوومالکردن بەکار بێنن و فەرماندەیى هێزى پیشمەرگەش کارى خۆى دەکات لە ڕاگەیاندنى هەر بابەتێک.

 

نەوزاد هادی ئاماژەی بەوەش کرد: هەڕەشەکان کاتین و نامێنن، حکومەتى هەرێمیش بڕیارى خۆی داوە کە بەگفتوگۆ لە چوارچێوەى دەستور کێشەکان چارەسەر دەکرێن و ئومێد دەکین شەڕ و پێکدادانەکان بوەستن، بۆیە ئەوەى روودەدات هەلەیەکى سترتیژى سیاسیە و لەکۆتایىدا دانووستان دەکرێ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin