Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەڵادزێ، کۆمەک بۆ ئاوارەکانی کەرکوک و خورماتوو کۆدەکرێتەوە

2017-10-20 16:42:11



ڕۆژنیوز - عەلی قادر

 

هاوشێوەی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لەشارۆچکەی قەڵادزێ-ش، کۆمەک بۆ ئاوارەکانی شاری کەرکوک و شارۆچکەی خورماتوو کۆدەکرێتەوە.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە باخی گشتیی شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، بەشێک لە چالاکوانانی شارۆچکەکە کەمپەینێکیان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ئاوارەکانی شاری کەرکوک و شارۆچکەی دوزخورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین ڕاگەیاند.

 

عەلی قادر، چالاکوانی مەدەنی و ئەندامی کەمپەینەکە، بە ڕۆژنیوزی وت:"لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی، هەستاوین بە ڕاگەیاندنی کەمپینێک، بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بۆ برا ئاوارەکانمان".

 

 

وتیشی:"جگە لەوەی کە لەناو باخی گشتیی کەمپەینمان ڕاگەیاندووە، لەڕێگەی ئۆتۆمبێلییشەوە بە گەڕەک و کۆڵانەکاندا دەگەڕێن و هاوکاری کۆدەکەینەوە".

 

ئەو ئەندامەی کەمپینەکە، باسی لەوەشکرد:"هاوڵاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەدەنگ داواکارییەکانمانەوە هاتووە، هاوکاری باشیان گەیاندووەتە کەمپەینەکانمان، کە لە خواردەمەنی، جل و بەرگ، بەتانی، دۆشەک و  فەڕش پێکهاتووە".

 

عەلی قادر، ئەوەشی خستەڕوو، کە کەمپەینەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، بەهۆی هێرشی چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، بۆ سەر شاری کەرکوک و شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، زیاتر لە ٨٠٠ خێزانی کوردی شارۆچکەکە، ئاوارەی گوندی زینانە و و ناوچەی داودە و گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی کفری و ئیدارەی گەرمیان بوون و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی شاری کەرکوک-یش بە ئاوارەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بوون.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin