Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەپێشانگایەكدا كارە دەستییەكانی ژنانی شارەزور و هەورامان نمایشكرا.. بەوێنە

2017-10-20 17:00:52



ڕۆژنیوز - هاوكار مستەفا

 

بەمەبەستی دەرخستنی توانای ئەو ژنانەی كە خاوەن بەهرەن و دەرفەتێكی وەهایان بۆ نەڕەخساوە بۆ خستەڕووی تواناكانیان، لە شارۆچكەی سەیدسادق ڕێكخراوی ماڵی خەونەكان پێشانگایەكی بۆ كاری دەستی ژنانی شارەزوور و هەورامان كردەوە.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی وەلی دێوانە لە شارۆچكەی سەیدسادق-ی سەربە پارێزگای سلێمانی، ڕێكخراوی ماڵی خەونەكان پێشانگایەكی كاری دەستی بۆ ئەو ژنانە كردەوە كە خاوەن بەهرەن و توانای دروستكردنی بەرهەمی كاڵای كاری دەستییان هەیەو بڕیارە دوو ڕۆژ بخایەنێت.

 

شەیما ئەبوبەكر، ئەندامی ڕێكخراوی ماڵی خەونەكان، كە ڕێكخراوێكە كار بۆ دەرخستنی تواناكانی ژنان دەكات لە شارۆچكەی سەیدسادق بە ڕۆژنیوزی وت: مەبەستمان لە كردنەوەی ئەم پێشانگایە بۆ دەرخستنی توانای ئەو ژنانەیە، كە لە ماڵەوەن بەڵام بەهرەیەكی تایبەتییان هەیە، ئەوەش بە مەبەستی دروستكردنی بازاڕێك بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان و هەروەها هاندانی ژنانی تر بۆ ئەنجامدانی كاری دەستی.

 

 

وتیشی: پێشانگاكە تا درەنگانێكی ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت و هەوڵیش دەدەین سبەینێ‌ بەهەمان شێوەیە درێژەی پێبدەین، هەروەها هەوڵمانداوە كە زۆرترین ژنی خاوەن بەهرەی ناوچەكە كۆبكەینەوە، بەتایبەت ژنانی شارۆچكەی سەیدسادق و شارەزوور و شارەدێی خورماڵ و هەورامان و گوندەكانی دەوروبەرییان، ئەمڕۆش زیاتر لە ٢٠ ژنی خاوەن بەهرە بەشدارییان لە پێشانگاكەدا كرد.

 

ئەوەشی وت: سەرجەمی ئەو كاڵایانەی كە نمایشكراون بەرهەمی دەستی ئەوژنانەن كە بەشدارییان كردووەو سەرجەمیشیان لە كەرەستەی سروشتی دروستكراون.

 

هەروەها شیلان نەجیم، یەكێك لەو ژنانەی كە بەكاری دەستی بەشداری كردبوو لە شارەدێی خورماڵەوە، بە ڕۆژنیوزی وت: كردنەوەی ئەم پێشانگایە زۆر گرنگە، چونكە دڵنیام لەوەی كە ژمارەیەكی زۆر ژنی خاوەن بەهرەو بەتوانا هەن لەماڵەوەن و توانای زۆر كاری باشییان هەیە، بەڵام دەرفەییان بۆ نەڕەخساوە، بۆیە ئەم جۆرە چالاكییانە دەبێتە دەرفەت بۆ ئێمەی ژنان.

 

 

داواشی لە رێكخراوەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، لەم جۆرە كارانە بەردەوام بن بۆ ئەوەی بتوانن ژنانی تر بێنە دەرەوەو تواناكانی خۆیان دەربخەن و هەروەها ببێتە سەرچاوەیەكی دارایش بۆ خودی ژنان لەڕێگەی ئەو كارەی كە دەیكەن.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin