Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەرلەمانتارێک: ته‌نها فشارى مه‌ده‌نیى ده‌توانێت ڕێگا‌ له‌ هه‌موارى یاساى که‌سێتى بگرێت

2017-11-14 09:34:52



ڕۆژنیوز- مارى به‌کر

 

ئه‌ندامێکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بە مه‌ترسییه‌کانى هەمواری یاساى بارى که‌سێتى عێراق دەکات و دەشڵێت:"ته‌نها به‌ ڕێککەوتن یان فشارى مه‌ده‌نیى ده‌توانین ڕێگا‌ له‌و یاسایه‌ بگرین".

 

ناڕەزاییەکان و هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی هه‌موارى یاساى بارى که‌سێتى عێراق، بەردەوامیی هەیە.

 

ڕه‌نگین عه‌بدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ڕۆژنیوزی وت:"شیعه‌کان، دۆخى ئێستاى عێراقیان به‌هه‌ل زانیوه‌ به‌وپێیه‌ى زۆرینه‌ن و مه‌به‌ستیشیانه‌ ئه‌م یاسایه‌ هه‌مواربکه‌ن، بۆیه‌ تاکه‌ ڕێگه‌ى ده‌ربازبوون له‌م کێشه‌یه‌ فشارى مه‌ده‌نیى و نێوده‌وڵه‌تیى و ڕێککەوتنی سیاسییه‌".

 

سەبارەت بە هەوڵی پەرلەمانتارە کوردەکان بۆ ڕێگرییکردن لە تێپەڕاندنی هەمواری یاساکە، ناوبراو، ئاماژەی بە کەمی ژمارەیان کرد و وتی:"فراکسیۆنە کوردییەکان له‌گه‌ڵ به‌شێکى سونه‌ش هاوپه‌یمانیمان هه‌بێت هه‌ر ناتوانین ڕێگه‌ له‌وه‌بگرین خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆبکرێت".

 

ڕه‌نگین، ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵه‌کانى پێشوودا بۆ ڕێگرییکردن له‌م هه‌موارکردنه‌وه‌یه‌ و وتى: له‌سه‌ره‌تاوه‌ پرۆژه‌که‌ هێندرایه ‌په‌رله‌مان، نوێنه‌رى کورد له‌ لیژنه‌ى ژنان زۆر پێداگریى کرد له‌وه‌ى ڕێگرى بکرێت، به‌ڵام به‌ زۆرینه‌ بڕیارى له‌سه‌ردرا.

 

ئەو پەرلەمانتارە، لەبارەی مەترسییەکانی هەموارکردنەوەکەوە وتی: مەترسییەکە ئەوەیە به‌ته‌واوى په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕۆحى مرۆڤه‌کان، تایبه‌ته‌ به‌مافى تاک ناکرێت ساده‌ سه‌یربکرێت، ئه‌مه‌ سته‌مه‌ بۆ ژن و منداڵ، له‌کاتێکدا خۆیان له‌ ژێر بارێکى قورسى ژیاندان، ئاینده‌ى چه‌ند جیلێکى داهاتوو ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

 

ڕه‌نگین عەبدوڵا، پێی باش بوو، کە چالاکى و فشارەکانی هەرێمی کوردستان بگوازرێته‌وه‌ بۆ شاره‌کانى عێراق و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کان بخرینه‌گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنى هەموارەکە.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ هه‌وڵى چه‌ند هێزێکى ئیسلامى بڕیارى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساکانى بارى که‌سێتى دا و  خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسا هەموارکراوەکە کرا، هەندیک لە بڕگەکانی بەشیکی زۆری پەرلەمانتارانی توڕە کرد و کۆبونەوەکەیان جێھێشت.

 

بەپێی هەموارەکە، تەمەنی بەشودانی کچان لە ١٨ ساڵییەوە کەمکراوەتەوە بۆ ٩ ساڵ و ژنان لە میراتی هاوسەرەکانیان بێبەشکراون. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ هه‌وڵى چه‌ند هێزێکى ئیسلامى بڕیارى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساکانى بارى که‌سێتى دا و  خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسا هەموارکراوەکە کرا، هەندیک لە بڕگەکانی بەشیکی زۆری پەرلەمانتارانی توڕە کرد و کۆبونەوەکەیان جێھێشت.

 

بەپێی هەموارەکە، تەمەنی بەشودانی کچان لە ١٨ ساڵییەوە کەمکراوەتەوە بۆ ٩ ساڵ و ژنان لە میراتی هاوسەرەکانیان بێبەشکراون.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin