ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
دادگای فیدراڵی عێراق، داواکەی نەجمەدین کەریم-ی ڕەتکردەوە، کە تانەدان بوو لە بڕیاری لەکاردوورخستنەوەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.
ئەمڕۆ، ئەیاس ئەلساموک، وتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە تانەکەی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری لەکاردوورخراوەی کەرکوک-ی دایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ کۆبووەوە و تانەی نەجمەدین کەریم-ی لەبارەی بڕیاری دوورخستنەوەکەی لەلایەن ئەنجومەنی نوینەرانەوە تاوتوێ کرد".
هەروەها، هاتووە:"لە کۆبوونەوەکەدا داواکەی نەجمەدین کەریم ڕەتکراوەتەوە، چونکە دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم بڕیارێکی ئیداریی بووە، نەک تەشریعی".
لە ڕۆژی ١٤/ ئەیلول لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کۆی دەنگی ١٧٣ پەرلەمانتار بڕیاری لەسەرکار لابردنی درا، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاری لەسەر ئەنجامدانی ڕیفرندۆم دا لە پارێزگای کەرکوک.
ش.ف