ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
تەڤگەری گەنجانی کوردی ڕوسیا، هەنگاوی "سەرهەڵدە"یان دەستپێکرد و گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.
ئەمڕۆ، گەنجانی کوردی دانیشتووی ڕوسیا، لە ناوەندی پارێزگای ئادیگییە، بەمەبەستی دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و ئاسایشی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە و دەستپێکردنی هەنگاوی "سەرهەڵدە" گردبوونەوە، لە گردبوونەوەکەدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە.
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی کورد لە ڕوسیا ڕایانگەیاند: ماوەیکی زۆرە ڕێگا نادرێتە کەس سەردانی ئیمرالی بکات، گەلی کورد بێ ئاگان لەبارەی دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالانەوە، هاوکات لەم دواییانەدا هەواڵی نیگەرانکەر لەبارەیەوە بڵاوکرانەوە، ئێمە وەک گەنجانی کورد لەم قۆناغەدا ڕادەپەڕین و دژی گۆشەگیردنی ئۆجالان تێدەکۆشین".
لە بەردەوامیدا ڕایانگەیاند، کە دەست دەکەن بە هەنگاوێکی تێکۆشان بەناوی "سەرهەڵدە" و ڕایانگەیاند: بانگەوازیی گەنجانی کورد لە ڕوسیا و هەموو ئەو گەنجانە دەکەین کە دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات بەشداری ئەو هەنگاوە بن.
ب.ل