Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەریلا گورزی کەمەرشکێن لە سوپای تورک دەدات

2017-11-14 15:42:03



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت:"گەریلاکانمان لە شارۆچکەی چەلێی سەربە جولەمێرگ لە گردەکانی کۆردینە و شەهید بۆتان چالاکییەکیان دژی سەربازەکانی سوپای تورک ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا گورزی کەمەرشکێن لە پێگەکانی سوپای تورک درا".

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورک لە بەستای سەر بە شرناخ و ناوچەکانی دەوروبەری مێردین لە باکوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ٣ی مانگ کاتژمێر ٠٢:٠٠ بۆ ٠٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ سوپای تورک مەرگوماری بەستای سەربە شرناخ و لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ بۆ ٠٦:٠٠ی ئێوارە ناوچەی زیارەتی بەستای بۆردومانکرد، سوپای تورک نیوەشەوی ئەو ڕۆژە جارێکی دیکە ئەو ناوچانەی بۆردومان کرد.

 

لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند: ڕۆژی ٤ی مانگ بە هەلیکۆپتەری لە جۆری کوبرا ئەو ناوچانەیان بۆردومان کردەوە و پاشان بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازەکانیان لەو ناوچانەدا دابەزاند، ڕۆژی ٥ی مانگ لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ی بەیانی ناوچەی مەرگوماری سەربە مێردین-یان بۆردومان کرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە هەتاکو ڕۆژی ١٠ی مانگ بەردەوام بوو، لەو ڕۆژەدا هێزەکانی سوپای تورک لە ناوچەکە کشانەوە.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: ئۆپەراسیۆنی سوپای دوژمن لە ناوچەکانی تەپە تەنوور، سرتا توژمیا، سەرتێ نەولا گۆڤا، مەرگومار، تەپە فرن، گردی هەسەل، سرتێ گەرماڤ، قونتارێ پیرۆ، سەرێ دارستانا قونتارا هەرەکۆل و شەهید یانا بەردەوامە.

 

هەروەها ڕاشگەیەندراوە: ڕۆژی ١١ی مانگ کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە دەوروبەری نسێبینی سەربە مێردین لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورکەوە بۆردومان کرا، ١٢ی مانگ کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیانی هەلیکۆپتەرەکانی کوبرای سوپای تورک ئەو ناوچانەیان بۆردومان کرد، پاشان هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی سەربازیان لەو ناوچانەدا دابەزاند، ڕۆژی ١٣ی مانگ هێزەکانی سوپای تورک لەو شوێنانەی بۆردومان کرابوون کشانەوە.

 

هەپەگە لە بەردەوامیدا وردەکارییەکانی چالاکییەکی گەریلاکانی خستووەتە ڕوو و ڕایگەیاندوە: دوێنێ کاتژمێر ٠٨:٠٠ی سەرلەبەیانی لە چەلێی سەربە جولەمێرگ لە گردەکانی کۆردینە و شەهید بۆتان چالاکییەک دژی سەربازەکانی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورزی کەمەرشکێن لە پێگەکانی سوپای تورک درا، بەڵام نەزانرا کە چەند سەربازی سوپای تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا کوژران و برینداربوون.

 

لەکۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: ڕۆژی ١٣ی مانگ کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورک دۆڵی ڕەشی سەربە خاکورکی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا هاوڵاتییەکی کورد بەناوی ئیمداد عوسمان دەروێش لە گوندی بەرمیزە گیانی لە دەستدا.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin