Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەبادی: ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دەروازە سنوورییەکان

2017-11-14 19:28:19



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پابەند دەبین بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، جەختیشی کردەوە: ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دەروازە سنورییەکان".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وتاری هەفتانەی خۆی پێشکەشکرد.

 

لە وتارەکەیدا، حەیدەر عەبادی، ڕایگەیاند: ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دەروازە سنورییەکان.

 

دەشڵێت: بوونی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی لە خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی ھەرێم، لە بەرژەوەندی گەلی کوردە.

 

لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا، حەیدەر عەبادی ڕاشیگەیاند: پابەند دەبین بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتیشی: حکومەتی ناوەند سوورە لەسەر ئاوەداکردنەوەی ناوچە رزگاکراوەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.

 

عەبادی، جەختیشی کردەوە: دەبێت دەستوور لە تەواوی ناوچەکانی عێراقدا پەیڕەو بکرێت، دەسەڵاتی  فیدراڵی لە ھەموو ناوچەکانی عێراقدا ھەبێت.

 

هەر لە وتاری هەفتانەیدا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: ھەرێمی کوردستان پاشەکشەی کردووە لە دواین ڕەشنووسی ڕێککەوتن.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin