Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژمارەیەک گەنجی باشوری کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون.. ڤیدیۆ

2017-11-16 10:46:58



ڕۆژنیوز– ناوەندی هەواڵەکان

 

لەدوای ڕاگەیاندنی هەڵمەتی (سەرهەڵدە)، ژمارەیەک لە گەنجی باشوری کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون و داوا دەکەن، کە گەنجان بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بەشداری ڕیزی گەریلا ببن.

 

ژمارەیەک لە گەنجی باشوری کوردستان لەچوارچیوەی هەڵمەتی سەرهەڵدە، بۆ ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، بەشداریی ڕیزەکانی گەریلایان کرد و لە ڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە کە بۆ ڕۆژنیوز-یان ناردووە پەیام و ئامانجی خۆیان دەگەیەنن.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، بۆتان کەرکوکی، گەنجی بەشداربووی ڕیزەکانی گەریلا، بەیاننامەی ئەو گەنجانە دەخوێنێتەوە، کە تیایدا هاتووە: بەچەندین شێواز و قۆناغی جۆراوجۆر باشوری کوردستان ڕووبەڕووی چەند قەیرانێک کرایەوە، کە بەدەستی دوژمنانی گەلی کورد و داگیرکەران و دەسەڵاتدارانی ناوخۆی باشوری کوردستان دروستکرا، ویستیان گەل لە وڵاتی خۆیان بێزار بکەن و کلتور کاڵ بکەنەوە و گەنجانی باشور بەرەو ئەوروپا بەڕێ بکەن، ئێمەی گەنجانی باشوریش باش دەزانین، کە ئامانجیان ئەوەیە کە ئێمە بیرنەکەینەوە لە وڵات و نیشتیمان و مێژوو و ئەخلاق و سەرۆک و ڕێبەرمان، دواتریش زۆر بێ باکانە خاکی کەرکوک و گەرمیانیان، کە پێیان دەوت خەتی سور، بەڵام لە چەند کاتژمێرێکدا فرۆشتیان".

 

 

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە:"ئێمەی گەنج ئازادبوونی خۆمان و خاکمان بە ئازادبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەبەستینەوە، گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ،شەگیرکردنی دەستکەوتی بەهەزاران ساڵەیە، کە قوربانیی بۆ دراوە".

 

ئاماژەی بەوەشدا:"ئێمەش وەک گەنجانی باشوری کوردستان لەچوارچێوەی هەڵمەتی سەرهەڵدە بەشداریی ڕیزەکانی گەریلامان کرد، داوا لە گەنجانیش دەکەین کە بەشداری ڕیزەکان بکەن و پارێزگاری لە ڕێبەریان بکەن، وە پێویستە باش بزانن کە چیاکانی کوردستان پارێزراوترین شوێنە بۆ کچان و گەنجان، وە تەنها گەریلا دەتوانێت خاکی باشوری کوردستان بپارێزێت".

 

گەنجێکی دیکەی بەشداربوو، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەڵێت: وەک گەنجێکی باشووری کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووم، لەسەر بنچینەی ئەوەی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و کۆمەڵەی ژنانی گەنجی تێکۆشەر هەڵمەتێکیان ئەنجامدا بەناوی سەرهەڵدا، منیش داوام لە گەنجانی باشوری کوردستان هەیە، کە بەشداری ڕیزەکانی گەریلابن و چیتر خۆیان لەو دودڵیە نەهێڵنەوە.

 

ئەو گەنجە، دەشڵێت:"ئێمە دەزانین کە دوژمنانی ئێمە ئێستا گۆشەگیرییەکی توندیان خستوەتە سەر ڕێبەر ئاپۆ، ئەو گۆشەگیریەش هێرش کردنە سەر ئێمەیە، بۆیە داوا لە گەنجانی باشوری کوردستان دەکەم بۆ ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ بەشداربن و سەرهەڵبدەن".

 

گەنجێکی دیکەش، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەڵێت:"بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووم و داوا دەکەم گەنجانی باشور بەشداری ڕیزەکانی گەریلاببن".

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin