Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوو گوندی دیکە لە دەوروبەری دێرەزۆر ڕزگار کران

2017-11-17 14:28:10



رۆژنیوز - دێرەزۆر

 

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژی ٦٩یەمی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرەدا دوو گوندی دیکەیان لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد.

 

ئەمڕۆ شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆر کە لەژێر چەتری هێزەکانی سوریای دیموکراتدان، دوو گوندی ئیشینان و تەیان-یان ڕزگار کرد کە کەوتوونەتە ڕۆژهەڵاتی شاری مەیادینەوە.

 

گوندی ئیشینان کەوتووەتە دووری ١٠ کیلۆمەتریی شاری مەیادین و گوندی تەیان-یش لە دووری هەشت کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی مەیادین.

 

لە شەڕی ڕزگارکردنی ئەو دوو گوندەدا پێنج چەتەی داعش کوژران و ئۆتۆمبێلێکی دۆشکەلەسەری چەتەکان تێکشکێندرا.

 

شاری مەیادین کەوتووەتە دووری ٤٥ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆرەوە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin