Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێرشێکی داعش تێکشکێندرا و حەوت چەتە کوژران

2017-11-18 08:46:49



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشێکی چەتەکانی داعشیان تێکشکاند بۆسەر کێڵگەی نەوتی تەنەک، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا حەوت چەتە کوژران.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەتەکانی داعش هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر خاڵەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆر لە کێڵگەی نەوتی تەنەک و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-یش وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.

 

لە شەڕی نێوان شەڕڤانان و چەتەکانی داعش-دا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانی داعش، دوو ئۆتۆمبێلی دۆشکە لەسەر و تانکێک تێکشکێندران و حەوت چەتەی داعشیش کوژران.

 

هەر لەو شەڕەدا، دوو شەڕڤانیش شەهیدبوون.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin