Smiley face
Smiley face
Smiley face

ناهۆشیاریی پیاو بە هۆکاری توندوتیژییەکانی سەر ژنان دەزاندرێت

2017-11-18 13:37:51



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار

 

به‌شێک له‌ ژنان هۆکارى توندوتیژیى بۆ ناهۆشیارى پیاو ده‌گێڕنه‌وه‌ و ژنێک ده‌ڵێت"له‌کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا ژن به‌شه‌ره‌فی پیاو داده‌نرێت و به‌ناوى  پاراستنیان بازنه‌یه‌کیان به‌ده‌ورداکێشاون و بچوکترین ده‌رچونیان له‌وبازنه‌یه‌ هه‌نگاوێک له‌ توندوتیژیى نزیکیان ده‌کاته‌وه‌"، ژنێکیش چەند ڕیگایەک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان دەستنیشان دەکات.

 

بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاودەکرێنەوە و ئەو هەواڵانەی ڕۆژانە لە راگەیاندنەکانەوە دەیان بیستین، توندوتیژییەکانی سەر ژنان نەک کەمنەبووەتەوە، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر-یش دەبن، ژمارەیەک لە ژنانی گەرمیان-یش لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنیوزدا هۆکار و چارەسەرییەکان دەخەنەڕوو.

 

په‌یام جه‌مال، خوێندکاری ئاماده‌ییه‌ له‌ شارۆچکه‌ی که‌لار و هۆکاری بەردەوامیی دیاردەی توندوتیژیی دژی ژنان دەگەڕینێتەوە بۆ "ناڕۆشنبیری پیاوان" و وتی: تا ئه‌وان هۆشیار نه‌کرێنه‌وه‌ ناتواندرێت به‌ ئاسانی ڕێگیریی له‌ زیادبوونی توندوتیژیی بکرێت.

 

په‌یام جه‌مال

 

په‌یام، پێیوابوو، کە ڕێکخراوه‌کان و حکومه‌تیش ئه‌رکى خۆیان جێبه‌جێنه‌کردووه‌ له‌ که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژیى و وتی: ڕێکخراوه‌کانی ژنان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژبه‌ژنان ئه‌رکیانه‌ ڕێگیریی له‌ که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژی بکه‌ن و حکومه‌تیش یاسا جێبه‌جێبکات له‌ سزادانى هه‌رکه‌سێک توندوتیژى ئه‌نجامده‌دات، به‌ڵام هیچ لایه‌کیان ئه‌م ئه‌رکه‌یان جێبه‌جێنه‌کردووه‌.

 

به‌یان تاهیر، پیشەی مامۆستایە و ئەویش ئاماژەی بە چەند هۆکارێکی بەردەوامیی توندوتیژیىەکانی دژ بە ژنان زانی و وتى: ناهۆشیاریى  و په‌روه‌رده‌ى تاک و بیرى عه‌شایه‌ریى له‌ناو کۆمه‌ڵگا و زیادبوون و خراپ  به‌کارهێنانى ته‌کنه‌لۆجیا و تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى و په‌یوه‌ندیکردن، هۆکارى توندوتیژیین.

 

به‌یان تاهیر

 

به‌یان وتیشى:"له‌کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا ژن به‌شه‌ره‌ف و نامووسى پیاو، خێزان و بنه‌ماڵه‌ داده‌نرێت و به‌ناوى پاراستنیان بازنه‌یه‌کیان به‌ده‌ورداکێشاون  و بچوکترین ده‌رچونیان له‌وبازنه‌یه‌ هه‌نگاوێک له‌ توندوتیژى نزیکیان ده‌کاته‌وه‌، ئه‌مانه‌ش هه‌موو به‌رهه‌مى ناهۆشیارى تاک و کۆمه‌ڵه‌".

 

شه‌یما جه‌مال، مامۆستای زانکۆیه‌ ئاماژەی بەو ڕێگایانە کرد، کە دەکرێت بەهۆیەوە توندوتیژیی بنەبڕ بکرێت و وتی: بۆ بنەبڕکردنى توندوتیژیى ده‌بێت هۆکاره‌کان که‌مبکه‌ینه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ هۆشیارکردنه‌وه‌ى ژنان له‌ چۆنیه‌تى به‌ده‌ستخستنى مافه‌کانیان و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى هه‌ر توندوتیژییه‌ک که‌ به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت و هه‌روه‌ها هۆشیارکردنه‌وه‌ى پیاوان بۆ چۆنییه‌تى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ژنان.

 

شه‌یما جه‌مال

 

شه‌یما، ئه‌رکى هۆشیارکردنه‌وه‌ و که‌مکردنه‌وه‌ى هۆکاره‌کانى توندوتیژیى خسته‌ ئه‌ستۆى ڕێکخراوه‌کان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان، ئەویش له‌ ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى کۆڕ و سیمینار و چونه‌ ناو کوچه ‌و کۆڵانه‌کانه‌وه‌ .

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin