Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەرز ڕاگیرا

2017-11-18 17:54:09



ڕۆژنیوز- عەلی قادر 

 

لەشارۆچکەی ڕانیە، بە ئەنجامدانی چالاکییەک، ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەرز ڕاگیرا.

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە پاڕکی دەروازە-ی شارۆچکەی ڕانییە، ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لەژێر دروشمی "دژی توندوتیژی سەرهەڵدە" گردبونەوەیەکیان ڕێکخست.

 

لە گردبونەوەکەدا، زیلان موسا، قسەی کردوو وتی:"توندوتیژی سەر ژنان توندوتیژییە بەرامبەر تەواوی کۆمەڵگە، تاکو ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگاش ئازاد نابێت".

 

 

زیلان بەمشێوەیە درێژەی بەقسەکانی دا و وتی:"پێویستە هەر مرۆڤێکی خاوەن ویژدان و ژنی خاوەن ئیرادە، بۆ بەرنگاربوونەوەی  توندوتیژی دژی ژنان سەرهەڵبدەن، خەبات و تێکۆشان بکەن، خاوەن هەڵوێست بن، چونکە ڕۆژبەڕۆژ توندوتیژی سەر ژنان ڕوو لە زیادبوونە.

 

هاوکات باسی لەوەش کرد کە: هیچ یاسایەکی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی نییە بۆ ڕێگریکردن لەو ڕەوشە، بۆیە ئێمە وەکو ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەڵێن دەدەین تاک و توندوتیژی لەسەر هەر تاکێک و ژنێک هەبێت، ئێمە بەردەوام دەبین لەخەبات و تێکۆشان دژی توندوتیژی، کاردەکەین بۆ بەئیرادەکردنی ژن".

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin