Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوو مامۆستای زانکۆی کامبریج لێکۆڵینەوە لە تێزەکانی ئۆجالان دەکەن- بەشی ٧ و کۆتایی

2017-11-19 09:09:18



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لەژێر ناونیشانی "پێداچوونه‌وه‌یه‌ک بۆ بابەتەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ده‌رباره‌ی شارستانیه‌تی دیموکراتی"، دوو مامۆستای زانکۆی کامبریج لە لەندەن، لە زنجیرە وتارێکی هاوبەشدا شیکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە.


دکتۆر تۆماس مایلی و دکتۆر دۆناڵد ماسیو، لە زنجیرە وتارێکدا کە لە ڕۆژنیوز بڵاوی دەکەنەوە، لە سەر تێزەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، شرۆڤەو شیکردنەوە دەکەن و لە بەشی حەوتەمدا دەڵێن:" که‌ ئۆجالان پێیوایه‌، مێژووی مرۆڤ له‌ ئه‌فریقاوه‌ ده‌رکه‌وت، ئۆجالان له‌ ڕوونکردنه‌وه‌که‌یدا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ ته‌نانه‌ت مێژووی مسرییه‌کانیش سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ ئه‌فریقییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م ئه‌فریقایی بوونه،‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ نکۆڵی لێکراوه، ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی تایبه‌ته‌ له‌ ده‌ربڕین و پیشاندانی تاوان ".

 

بەشی حەوتەم و کۆتایی دەقی نووسینەکە:

 

دژه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی

 

چی ئێمه‌ ده‌هێنێت بۆ بابه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی(Orientalism)، ئۆجالان بۆچوونی نه‌گۆڕه‌، به‌وه‌ی که‌ بۆچوونێکه‌ دژی ده‌سته‌واژه‌ی "رۆژهه‌ڵاتی" بوونه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌رده‌وامه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی باش و ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتناسیی، به‌ تایبه‌تیش ڕه‌خنه‌گرتن له‌ کاره‌کانی 'ئێدوارد سەعید'، ئۆجالان به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش ڕه‌خنه‌ له‌م بیرمه‌نده‌ ده‌گرێت و کاره‌کانی ده‌چوێنێت به‌ هه‌مان کاری ئیسلامییه‌ ڕادیکاڵه‌کان، ته‌نانه‌ت پێیوایه‌ که‌ ئه‌م بیرمه‌نده‌ وه‌کو حزبوڵا (حزب الله) وا خۆی ده‌نوێنێت که‌ دژی بۆچوونی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌ و دوژمنی نوێخوازیی ڕۆژئاواییشه‌، به‌ڵام له‌ ڕاستییدا ئه‌م بییرمه‌نده‌ گلاوه‌ته‌ نێو سنووری هه‌مان ئه‌و نوێخوازییه‌ ڕۆژئاواییه‌وه‌.

 

ئه‌وه‌ی ڕوونه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئۆجالان پێیوایه‌، مێژووی مرۆڤ له‌ ئه‌فریقاوه‌ ده‌رکه‌وت، ئۆجالان له‌ ڕوونکردنه‌وه‌که‌یدا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ ته‌نانه‌ت مێژووی مسرییه‌کانیش سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ ئه‌فریقییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م ئه‌فریقایی بوونه،‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ نکۆڵی لێکراوه، ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی تایبه‌ته‌ له‌ ده‌ربڕین و پیشاندانی تاوان، ئۆجالانیش به‌ خستنه‌ڕووی ئه‌م چیرۆکه‌ له‌ توانایدایه‌ که‌ پشتگیریی نیشان بدات و هاندانی خۆی بخاته‌ڕوو بۆ به‌رگریکردن دژ به‌ نوێگه‌ریی سه‌رمایه‌داریی (Capitalist Modernity)و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌دیله‌که‌ی که‌ نوێگه‌ری دیموکراسییه ‌(Democratic Modernity)، بییرمه‌ند )سێدریک ڕۆبینسن(یش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ ده‌کاته‌وه‌ و پێیوایه‌ که‌ داماڵین و ڕاماڵینی ڕابردووی ئه‌فریقیی له‌ هه‌ست و هۆشیاریی ئه‌وروپی ببووه‌ هۆی دوورخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌ک که‌ مێژووه‌که‌ی بۆ چه‌ندین هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش مێژوویه‌که‌ که‌ له‌ ڕه‌گی ناسنامه‌ی مێژووی ئه‌وروپیدایه.‌

 

به‌داخه‌وه‌، ئۆجالانیش بێبه‌ری نییه‌ له‌ هه‌ڵه‌، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ و ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی که‌م تا زۆر به‌هێزه‌، بێده‌نگی و ڕه‌زامه‌ندیی بۆ بێ ئینسافییه‌کان و نادادپه‌روه‌ریی سه‌رمایه‌داریی نیو- لیبرالیزم (New Liberalism) هۆکارن بۆ پاڵپشتیکردنی جه‌نگه‌ تاوانکارییه‌کان و تێوه‌گلان له‌ تووندوتیژیی به‌ هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌ که‌ جیهانی گرتوه‌ته‌وه‌ به‌ ناوی جه‌نگ دژی تیرۆره‌وه ‌(War on Terror) که‌ بیرۆکه‌که‌ی له‌ بۆچوونی بیرمه‌ند "جۆرج ئۆروێڵ"ه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ له‌ ڕه‌زامه‌ندی و پاڵپشتیکردن بوونه‌ هۆی به‌هێزبوون و ئه‌نجامدانی خراپه‌کاریی و بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی زاڵبون، به‌رگری کاریگه‌ر پێویستی به‌ هه‌وڵی زۆر هه‌یه‌ تاک و ئه‌و ئه‌فسانانه‌ تێک بشکێنێت، پێویسته‌ هاندان و پاڵپشتی دروست ببێت بۆ باوه‌ڕبوون و ئاره‌زوو بوون له‌سه‌ر ئه‌و به‌دیلانه‌ی که‌ قابیلی جێبه‌جێکردن بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیاتی ئه‌و سیستمه‌ی که‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌یه‌ کاری پێبکرێت.

 

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، تێڕوانینی خه‌ونی مێژوویی ئۆجالان بۆ ئه‌و ململانێیه‌ی که‌ له‌ نێوان زاڵبون و به‌رگریکردندا هه‌یه،‌ وه‌کو داینه‌مۆی مێژوویی نابێت لەبەرچاو نەگیرێت، له‌ ڕاستییدا ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ی ئۆجالان بۆ ململانێی سروشتیی که‌ له‌ فه‌یله‌سوفی ئه‌مریکی (مورای بۆکچین)ه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، هه‌وڵێکه‌ بۆ نائاساییکردن و داماڵینی پله‌به‌ندی هه‌ره‌می، دیاریکردنی ڕه‌سه‌نییەتی و خستنه‌ڕووی ته‌نانه‌ت تێگه‌یشتنی قوڵ بۆ یه‌کسانیی و به‌دیله‌ ئازادیخوازییه‌کان زۆر پێویستن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ڕقیان تێدا چێندراوه‌.

 

به‌ دڵنیاییه‌وه‌، مانیفێستۆکه‌ی ئۆجالان یه‌که‌م به‌رهه‌م نییه‌ و دوابه‌رهه‌میش نابێت، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئۆجالان به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ چه‌ند ڕێگایه‌کی ڕاست دیاری ده‌کات به‌ هه‌ردوو ئاراسته‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چوون، به‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ له‌ داهاتوودا چی بکرێت، هه‌روه‌ها به‌ره‌و پاشه‌وه‌ چوونیش به‌وه‌ی که‌ خو‌ێندنه‌وه‌ی بۆ ڕابردوو هه‌یه.‌

وه‌رگێڕانی: ڕێبوار ڕەئوف ساڵح

 

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کلیکی ئێرە بکە

بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم کلیکی ئێرە بکە

بۆ خوێندنەوەی بەشی یسێیەم کلیکی ئێرە بکە

بۆ خوێندنەوەی بەشی چوارەم کلیکی ئێرە بکە

بۆ خوێندنەوەی بەشی پێنجەم کلیکی ئێرە بکە

بۆ خوێندنەوەی بەشی شەشەم کلیکی ئێرە بکە

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin