Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەمپەینی تا ئازادیی بۆ ئازادیی ئۆجالان بەردەوامە

2017-11-19 10:45:31



ڕۆژنیوز – ڤیان چیاکۆ

 

کەمپەینی "تا ئازادیی" بۆ ئازادیی ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامیی هەیە.

 

کەمپەینی "تا ئازادیی - tillfreedom" لە ڕۆژی ١٥ ئۆکتۆبەر بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان و زیندانیانی سیاسی باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیپێکرد و ئێستاش لە دوایی مانگێک بەردەوامە.

 

ڤیان ئارگەش، ئەندامی کەمپەینەکە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: کەمپەینی تا ئازادیی، کەمپەینێکە بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی کورد لە باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کەمپەینەکە لە یەکەم هەنگاوی خۆی دا خەبات دەکات بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان و تا ئازادیی ئۆجالان کەمپەین خەباتی خۆی درێژە پێدەدات.

 

ئارگەش، داوای لە هەموو گەنجان و وڵاتپارێزان کرد، کە پاڵپشتیی کەمپەینەکەیان بکەن لە ڕێگای ناردنی ڤیدیۆ و وێنەی چالاکییەکان، کە بۆ ئازادیی ئۆجالان بەڕێوە دەچێت لە هەر شوێنێکی جیهان، هەروەها ناردنی نووسراو و لێدوان لە بابەتەکانی ژیانی ئازاد و مافی مرۆڤ، کۆمەڵگای ئازاد.

 

ڤیان، وتیشی: ئەم کەمپەینە لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپاش ئەندامی هەیە و چالاکی بەڕێوە دەبات و تاکو ئێستا دوو هەزار کەس لە کەمپەینەکەدا بەشدار بوون.

 

بۆ ئاگاداریی لە چالاکیەکان و یارمەتی بۆ کەمپەین دەتوانن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تێلێگرام و ئینستاگرام ببن بە ئەندامی کەمپەینەکە، لە ڕێگەی نووسینی "تا ئازادی - tillfreedom".

 

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin