Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە فەرەنسا و ئیتاڵیا چالاکی بۆ ئازادیی ئۆجالان بەڕێوەچوو

2017-11-19 11:25:59



ڕۆژنیوز -ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شاری گرۆسیتۆ و بۆلزانۆی ئیتاڵیا بەسەدان کەس بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکیان ئەنجام دا.

 

دوێنێ، لە شاری گرۆسیتۆ و بۆلزانۆی ئیتاڵیا بۆ تەندروستی ئۆجالان ڕێپێوانێک ئەنجام درا و لە بەردەم هێڵی شەمەندەفەری گرۆسیتۆ دەستیپێکرد، پاشان دۆسیە پێشکەش بە هاوڵاتیان کرا، لە خۆپیشاندانەکەدا ٢٠٠ کەس بەشداربوون و بە وتنەوەی دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ کۆتایی هات.

 

بۆلزانۆ

 

لە شاری بۆلزانۆ بۆ داواکردنی ئازادی ئۆجالان ڕێپێوانێک ئەنجام درا.

 

کوردەکان و دۆستانی ئیتاڵیا لە پارکی ئیستاسیۆنا بۆلزانۆ کۆبوونەوە و ئاشکرایان کرد کە زیاتر لە ساڵێکە ئۆجالان زانیاریی لەبارەیەوە ئاشکرا نەزانراوە و گۆشەگیرییەکەی سەری شەرمەزار کرا.

 

دواتر بە دروشمی بژی ئۆجالان و بژی کوردستان و تیرۆریست ئەردۆغان، ڕێپێوانەکە لە بەردەم شارەوانی کۆتایی هات.

 

مارسیلیا

 

لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی لەسەر ئۆجالان، گەنجانی ئازاد میتینگێکیان سازکرد.

 

لە چالاکییەکەدا فیرات سەڤینج لەسەر ناوی گەنجانی ئازادی مارسیلیا قسەی کرد و وتی بانگە لە گەنجان دەکەم کە بەشداری هەڵمەتی "سەرهەڵدە" بکەن.

 

ڤیانا

 

لە پایتەختی ئاڤوستوریای ڤیانا بۆ لابردنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد ئۆجالان چالاکی میتینگ بەڕێوەچوو.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin