Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەروەردەی سەیدسادق وەڵامی مامۆستایانی ناڕازی دایەوە

2017-11-19 11:49:54



ڕۆژنیوز- هاوكار مستەفا

 

بەمەبەستی گواستنەوەیان و كەمكردنەوەی دەوامەكانیان، ژمارەیەك لە مامۆستایانی نیشتەجێی شاری هەڵەبجە كە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەیدسادق مامۆستان، لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەیدسادق گردبونەوە، بەڕێوەبەری پەروەردەش لەوەڵامی ئەو مامۆستایانەدا ڕایگەیاند كە كەمكردنەوەی دەوام لەدەستەڵاتی ئەواندا نییە.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم بینای پەروەردەی سەیدسادق ژمارەیەك لە مامۆستایانی نیشتەجێی شاری هەڵەبجە كە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەیدسادق مامۆستان، دەستیان بە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی كرد و داوای گواستنەوە و كەمكردنەوەی دەوامییان كرد.

 

سۆران محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، پەروەردەكەمان جیاواز لە پەروەردەكانی تر كێشەی كەمی میلاكمان هەیە، هەروەها زیاد لە 950 مامۆستا لەدەرەوەی سەیدسادقەوە دێنە سنورەكە و وانە دەڵێنەوە، بەشێكی زۆریشیان مافی خۆیانە بگوازرێنەوە، بەڵام ئێمە ناتوانین فەرمانی گواستنەوە بۆ هەموو ئەو مامۆستایانە دەربكەین، بۆیە بڕیارمانداوە بە چەند قۆناغێك چەند مامۆستایەك بگوازینەوە.

 

 

ئەوەشی باس كرد، بڕیارمانداوە لە قۆناغی یەكەمدا هەموو ئەو مامۆستایانەی كە لە سەروو 48 خاڵیان هەیە و فۆڕمیان پڕكردوەتەوە لەم هەفتەیەدا كاروبارەكانیان تەواودەكەین و فەرمانی گواستنەوەیان بۆ دەردەکەینن كە ژمارەیان نزیكەی 87 مامۆستایە و لەدوای ئەو ژمارەیەش قۆناغی دووەم و سێەمیش دەست پێدەكات كە لەخوار 48 خاڵەوەن.

 

سەبارەت بە كەمكردنەوەی دەوام بۆ دوو ڕۆژ لە هەفتەیەكدا، بەڕێوەبەری پەروەردی سەیدسادق ئەوەی وت، كەمكردنەوەی دەوام لە دەستەڵاتی ئێمەدا نییە، ناتوانین ڕۆژی دەوام بۆ مامۆستایان دیاری بكەین، بەڵام بەڕێوەبەرەكان ڕادەسپێرین بۆئەوەی كارئاسانی تەواو بكەن بۆ ئەو مامۆستایانەی هاتووچۆ دەكەن بەجۆرێك بەشە وانەكانیان لە كەمترین ڕۆژدا بۆ جێبكەنەوە، بۆیە بەدەر لە ڕێنماییەكان ئێمە ناتوانین هیچ بڕیارێك دەربكەین.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin