Smiley face
Smiley face
Smiley face

١٥٠ چەکداری قەڵغانی فورات بەشداری ڕیزەکانی قەسەدە بوون

2017-11-19 18:34:48



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

١٥٠ چەکداری گروپە چەتەکانی سەر بە قەڵغانی فورات هەڵهاتن و بەشداری ڕیزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە بوون.

 

ئەمڕۆ، ١٥٠ چەکداری سەر بە گروپە چەتەکانی سەفوا و ئەحراری شام، لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا، لە شاری منبیج-ی باکوری سوریا-وە، بەشداری ڕیزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بوون.

 

ئەبو سەیف دێری، یەکێک لە ئەندامانی قەڵغانی فورات، بەیاننامەیەکی بەناوی ئەو ١٥٠ چەکدارەوە خوێندەوە، تیایدا هاتبوو:"ئێمە وەکو ڕۆڵەکانی دێرەزۆر، بۆ ڕزگارکردنی شارەکەمان بەشدارییمان لە قەڵغانی فورات کردبوو، بەڵام بۆمان دەرکەوت بەڵێنەکانی ئەوان تەنها درۆن".

 

ئەوەش هاتبوو:"دەوڵەتی تورک دەیەوێت ناوچەکانی ئێمە داگیربکات، دەیەوێت ئەمە لە ڕێگای هاوکارانی قەڵغانی فورات-ەوە بکات، ئێمە درەنگ قەسەدە-مان ناسی، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک تاکە هێزن کە شەڕێ تیرۆر دەکەن لە سوریا".

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، ئەو ١٥٠ چەکدارە ڕایانگەیاند:"لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە کشانەوەی خۆمان لە قەڵغانی فورات و بەشداربوونمان لە قەسەدە ڕادەگەیەنین".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin