Smiley face
Smiley face
Smiley face

کامەران مەنتک: باشوری کوردستان لە قەیرانی فکری و سیاسی دایە

2017-11-19 19:08:59



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

دکتۆر کامەران مەنتک ڕایدەگەیەنێت، کە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر و ئەو شکستانەی ڕووبەڕووی کورد بوونەوە، تاکی کورد لە بێ ھیوایەکی زۆر دەژی، دەشڵێت:"باشوری کوردستان لە ڕووی فکری، سیاسی و کلتورییەوە لە قەیراندایە".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەکادیمیای سیاسەت و ھزر ی دیموکراسی، لە ئۆفیسی خۆیان لە شاری هەولێر، سیمینارێکیان بەناونیشانی "کوردستان و مانیفێستی قۆناغێکی نوێ"، بۆ دکتۆر کامەران مەنتک، مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین ڕێکخست.

 

لەسەر سیمینارەکە، د.کامەران مەنتک لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز وتی:"پێویستە کورد بچێتە قۆناغێکی نوێوە، چونکە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر و ئەو شکستانەی ڕووبەڕووی کورد بوونەوە، تاکی کورد لە بێ ھیواییەکی زۆردا دەژی".

 

 

دەشڵێت:"باشوری کوردستان لە ڕووی فکری، سیاسی و کلتورییەوە لە قەیراندایە".

 

د.کامەران مەنتک، وتیشی:"پێویستمان بەوەیە سەرلەنوێ ئەم دۆخە بونیاد بنێین و دەستنیشانی بکەین، بۆ ئەوەش گرنگە و دەبێت ئەم سەرکردە و حزبانە لە بیرکردنەوەماندا دەربخەین، چونکە تاکو لە دەرەوەی ئەوان بیرنەکەینەوە، ناتوانین باس لە مانیفێستی قۆناغێکی نوێ بکەین".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin