Smiley face
Smiley face
Smiley face

دادگای فیدراڵی گفتوگۆ لەسەر ئەو سکاڵایەنە دەکات کە لەسەر ڕیفراندۆم تۆمارکراون

2017-11-20 08:30:45



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دادگاى فیدراڵى گفتوگۆ لەسەر ئەو سکاڵایانە دەکات، کە لەسەر پرسی نادەستوریی بوونی ڕیفراندۆم تۆمارکراون و پەرلەمانتارێک-یش دەڵێت: ئاماده‌نه‌بوونی نوێنه‌ری یاسایی هه‌رێمی کوردستان لە دانیشتنەکە  هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژییە.

 

ئەمڕۆ، دادگاى فیدراڵى گفتوگۆ لەسەر ئەو سکاڵایانە دەکات، کە لەسەر پرسی نادەستوریی بوونی ڕیفراندۆمەکەى باشوری کوردستان تۆمارکراون.

 

له‌وباریه‌وه‌ زانا رۆستایی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ کۆبونه‌وه‌ی ئەمڕۆی دادگاى فیدراڵى بڕیار له‌سه‌ر پرسی نادەستوریی بوونی ڕیفراندۆمەکەى هەرێمى کوردستان ده‌دات.

 

وتیشی: داداگا چه‌ند جارێک هه‌رێمی کوردستانی ئاگادارکردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن له‌ دانیشتنه‌کان، به‌ڵام تائێستا دیارنییە نوێنه‌ری هه‌رێم به‌شداری ده‌کات یان نا.

 

رۆستایی، ڕاشیگه‌یاند:"ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یاسایی هه‌رێمی کوردستان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ زۆر زۆر گرنگه‌ له‌جیاتی ئه‌و قسانه‌ی له‌ ڕاگه‌یاندن ده‌یکه‌ن، بابێن یاداشتێک ئاماده‌بکه‌ن و تێیدا به‌ڵگه‌ مێژوویی و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ره‌وایه‌تی دۆزی کورد و له‌به‌رچی ڕیفراندۆم ئه‌نجام دراوه‌ پێشکه‌شی دادگای فیدڕاڵی بکه‌ن، که‌ له‌ رووی مێژوویه‌وه‌ کارێکی زۆر گه‌وره‌یه‌ و ئه‌رشیفێکی زۆرگرنگ ده‌بێت بۆ کورد ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیاری دادگاش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی کورد نه‌بێت".

 

لە لیدوانەکەیدا، ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی، ئاماده‌نه‌بوونی نوێنه‌ری یاسایی هه‌رێمی کوردستان-ی له‌ دانیشتنی دادگای فیدراڵی بە هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژیی ناوبردووە.

 

شایانی باسه،‌ له‌دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم لە ٢٥/ئەیلولئ ئەمساڵ،  چوار سکاڵا له‌سه‌ر ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کورستان تۆمارکراوه‌ دوو له‌و سکاڵایانه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئیتیحادیه‌وه‌ بوون، دوانه‌که‌ی تریش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ تۆمارکراون، بابه‌تی سکاڵاکان هه‌مووی به‌نادەستوریی دانانی ڕیفراندۆمە و به‌رده‌وامیش حکومه‌تی ناوه‌ندی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی کردووه‌.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin